ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی:یه‌ك له‌كۆی شه‌ش منداڵ له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه گێچه‌ڵیان پێده‌كرێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دوێنێ چوارشه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، %16 ی ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 11- 15 ساڵدایه ڕوبه‌ڕووی گێچه‌ڵ و بێزاركردن بونه‌ته‌وه له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه له ساڵی 2022، ئه‌م ژماره‌یه‌ش چه‌ندجار زیاتره به‌راورد به داتاكانی چوار ساڵ به‌ر له ئێستا.
به‌ڕێوبه‌ری هه‌رێمی ڕێكخراوه‌كه"هانز كلۆگه" له‌ڕێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌وه وتویه‌تی" ئه‌م ڕاپۆرته هاوشێوه‌ی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه وایه، بانگه‌شه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو یه‌یه‌كه‌وه دژی ئه‌و بێزاركردنه ببینه‌وه كه ڕوده‌دات.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه" %15 ی كوڕِان و %16 ی كچان باسیان له‌وه كردوه ڕوبه‌ڕووی بێزاركردن بونه‌ته‌وه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌كجار له ماوه‌ی مانگێكدا له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه، زۆرترین ژماره‌ش له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی بولگاریا و لیتوانیا و پۆڵه‌ندا و مۆلدۆڤا تۆماركراوه و كه‌مترین ئاستیش له وڵاتی ئیسپانیا بووه"
تزیكه‌ی 279 هه‌زار منداڵ و هه‌رزه‌كار له 44 ده‌وڵه‌ت و ناوچه‌ی جیاواز له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا و ئاسیای ناوه‌ند و كه‌نه‌دا به‌شداریان كردوه، منداڵی خێزانه هه‌ژار و مامناوه‌نده‌كات %27 توشی ئه‌م حاڵه‌ته بوون له‌به‌رامبه‌ردا %20 ی منداڵانی خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ئه‌وه‌یان به‌سه‌رهاتووه.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه داوا ده‌كرێت ئاگایی و هۆشیاری زیاتر له خوێندنگاكان بڵاوبكرێته‌وه و خێزانه‌كان به‌رچاو ڕونتر بكرێن، ڕێكخستنه‌وه له سیستمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گێچه‌ڵ و بێزاركردن له‌ڕێی ئه‌نته‌رتێت كه‌مبكرێته‌وه.
PM:04:14:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 640
جار خوێنراوه‌ته‌وه