له 5 هه‌ڵه دوور بكه‌وه‌ره‌وه دره‌نگتر پیر ده‌بیت
وێستگە ستایل-
بژارده‌كانی ستایلی ژیانمان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستیمان ده‌بێت، به‌شێوه‌ی ئه‌رێنی و نه‌رێنی كار له ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیری ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی پیری بابه‌تێكه ڕێگه‌ی لێناگیرێت، به‌ڵام هه‌ندێك هۆكار هه‌یه پیری پێشده‌خات، ده‌توانیت به دووركه‌وتنه‌وه له چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك خۆت له پیری بپارێزیت.
1- كێشانی جگه‌ره:
ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه ئاشكرای كردوه كێشانی جگه‌ره ناوه‌ندی ته‌مه‌ن كه‌مده‌كاته‌وه، دكتۆره دۆن ئه‌ریكسۆن پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ژنان و منداڵبوون و به‌ڕێوبه‌ری پزیشكی له AgeRejuvenation- فلۆریدل وتویه‌تی" كێشانی جگه‌ره پیری خێرا ده‌كات، چونكه مادده‌ی كیمیاوی ناو جگه‌ره هۆكاره بۆ كه‌م گه‌یشتنی ئۆكسجین به جه‌سته و تێكشكاندنی كۆلاجین و زیان به سییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و پێست پیر جه‌كات و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی پوك زیاتر ده‌كات و هۆكاره بۆ له‌ناوچوونی ددان"
2- زۆر به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر:
دكتۆر دۆن ده‌ڵێت" زۆر به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر زیانی زۆر به پێست ده‌گه‌یه‌نێت و مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست زیاد ده‌كات، باشتر وایه كرێمی دژه خۆر به‌كاربهێندرێت و ئه‌و كاتژمێرانه‌ی تیشكی خۆر تیایدا له لوتكه‌دایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوڵاتی نه‌چێته به‌ر تیشكی خۆر، پێست به شێداری بهێڵدرێته‌وه"
3- به‌د خۆراكی:
ئه‌و كه‌سانه‌ی سیستمی خۆراكیان ته‌ندروست نییه و شه‌كر و خواردنی قتوو و ناته‌ندروست ده‌خۆن ئه‌وه كۆلاجینی پێستیان زوتر و زیاتر تێكده‌شكێت، باشتر وایه میوه و سه‌وزه و ئه‌و خۆراكانه بخورێت كه چه‌وری تیادا نییه.
4-دووركه‌وتنه‌وه له چالاكی وه‌رزشی:
ئهنجامهنهدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی هۆكاره بۆ له‌ده‌ستدانی ماسولكه، دابه‌زینی چڕی ئێسك و زیادبوونی كێش و مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه گه‌نج و جوان بیت وه‌رزش بكه.
5-زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی:
دكتۆر دۆن ئاگایی ده‌داته هاوڵاتیان له زیان و مه‌ترسییه‌كانی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، چونكه هۆكاره بۆ وشكبوونه‌وه‌ی پێست و زیان به جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت و توانای مێشكی مرۆڤ لاواز ده‌كات.
PM:08:51:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2052
جار خوێنراوهتهوه