ڤیدیۆ: شیرین به نهێنی و به ده‌مامكه‌وه گه‌یشته كوه‌یت
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی میسیری" شیرین عه‌بدولوه‌هاب" به نهێنی فڕۆكه‌خانه‌ی كوه‌یت ی نێوده‌وڵه‌تی به‌جێهێشتوه و ئه‌و كامێرایانه‌ی له‌و شوێنه‌دا ئاماده‌بوون گرته‌ی ڤیدیۆییان تۆمار كردوه و ده‌ركه‌وتوه شیرین سه‌ری خۆی به سه‌رپۆش داپۆشیوه و ده‌مامكی كردوه، ئه‌مه وایكردوه پرسیار له‌باره‌ی دۆخی ئه‌م خانمه و حاڵه‌تی ده‌رونی دروستكردوه.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه هاشتاگی شیرین له كوه‌یت له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌م خانمه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌چۆته وڵاتی كوه‌یت و به‌نهێنی گه‌یشتۆته فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته.
ئه‌م بابه‌ته پرسیاری زۆری دروستكردوه له‌لایه‌ن هه‌واداره‌كانی، هه‌ندێك لایان وایه پێده‌چێت زۆر ماندوو بوبێت ئه‌وه وایكردوه نه‌یه‌وێت كه‌س ببینێت، هه‌ندێكی دیكه‌ش ئه‌م بابه‌ته به ئازادی تاكه كه‌سی ده‌بینن و مافی خۆیه‌تی شیرین ڕوخساری خۆی بشارێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واداره‌كانی به‌دوای نه‌كه‌ون.
له‌كوه‌یت گریا:
خاوه‌نی گۆرانی"جرح تانی" ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی له چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانی ڤیستیڤاڵی "لیله عمر الغنائی" له ئه‌رینا كوه‌یت له‌كاتی وتنه‌وه‌ی گۆرانی" كده یا فلبی" ده‌ستیكردوه به‌گریان ئه‌وه‌ش وایكردوه ئه‌م خانمه له وتنه‌وه‌ی گۆرانیه‌كه‌ی بوه‌ستێت.
PM:05:22:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 33936
جار خوێنراوه‌ته‌وه