ڕیكلامی پزیشكێك بۆ منداڵبوون بۆته باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
وێستگە ستایل-
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕیكلامی پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی خانمان له میسر بڵاوبۆته‌وه، قسه و باسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه ته‌نانه‌ت بوه‌ته جێگای گاڵته‌جاڕی به‌شێك له هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته.
ئه‌م پزیشكه له ڕیكلامهكهیدا به فۆنتێكی گه‌وره نوسیویه‌تی" منداڵبوون بێ دووگیانی" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به فۆنتێكی بچوكتر دوو وشه‌ی" ئاسان و قورس" ی بۆ زیاد كردوه به مانایه‌كی دیكه ته‌واوی ڕیكلامه‌كه نوسراوه" منداڵبونێكی ئاسان بێ دووگیانیهكی قورس" به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه‌مجار نوسینه‌كه بخوێنێته‌وه ته‌نها ئه‌و چه‌ند وشه‌یه ده‌بینێت كه نوسراوه" منداڵبوون به بێ دووگیانی"
هه‌ندێك كه‌س گاڵته‌یان به‌م ڕیكلامه هاتووه و هه‌ندێكی دیكه ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ زیره‌كی ئه‌و كه‌سه‌ی بیرۆكه‌ی ڕیكلامه‌كه‌ی هه‌بووه چونكه وایكردوه به ئاسانی بچێته ناو خه‌ڵك و بخوێنرێته‌وه.
PM:02:45:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2424
جار خوێنراوهتهوه