توێژینه‌وه‌یه‌ك: توڕه‌ی مه‌ترسی مردن زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانكۆی كۆلۆمبیا له نیویۆرك ئه‌نجامیداوه تیایدا هاتووه" توڕه‌ی زۆر ئه‌گه‌ری مردن زیاتر ده‌كات به‌هۆی زیان گه‌یشتن به دڵ و ملوله‌كانی خوێن"
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 280 به‌شداربوو ئه‌نجامدراوه و تاقیكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كه‌یان پێكراوه، ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی توڕه‌ی له یاده‌وه‌ری ناخۆش هۆكاری دروستكردنی په‌ستانه له‌سه‌ر دڵ ئه‌وه‌ش مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك زیاد ده‌كات، دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مباری هه‌مان كاریگه‌ری توڕه‌بوونی هه‌یه.
نوسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه پرۆفیسۆر"دایتشیشیمبۆ" ده‌ڵێت" له‌ڕێی توێژنه‌وه‌كه‌وه گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی توڕه‌بوون زیان به ملوله‌ی خوێن ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ری جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێویست به‌وه ده‌كات هۆكاره‌كه‌ی دیاری بكرێت و زوو چاره‌سه‌ر بكرێت پێش ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌رت"
پرۆفیسۆر گلین لیڤین له كۆلێجی بایلۆری پزیشكی ده‌ڵێت"ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سه‌لماندویه‌تی ته‌ندروستی مێشك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشك و ملوله‌ی خوێن ده‌بێت"
PM:03:07:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2156
جار خوێنراوه‌ته‌وه