ئه‌م كه‌سانه مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن زۆره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له له‌شدا مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن زیاد ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه له‌ناو گه‌نجان زۆر ببێت.
تیمێكی توێژینه‌وه له چه‌ند وڵاتێك داتایان له‌سه‌ر 330 هه‌زار كه‌سی پێگه‌یشتوو وه‌رگرتوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان به‌رزی باڵا و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له له‌شدا و مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن بزانن.
ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌وری ورگیان هه‌یه ئه‌وه %12 زیاتر مه‌ترسی توشبوونیان به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رزی باڵا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌بێت.
خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و خواردنی ژه‌مه خێراكان هۆكاری دروستبوونی چه‌وری وورگه، پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له ده‌وری گه‌ده مه‌ترسی توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه"هاینز فریسلینگ" به هاوكاری كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به توێژینه‌وه له فه‌ڕه‌نسا وتویه‌تی" كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌دا به هاوسه‌نگی به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی بۆ چه‌وری و كێشی له‌ش دانراوه ئاساییه و مه‌ترسی نییه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی له یه‌ك شوێنی جه‌سته بڕێكی زۆر له چه‌وری كۆببێته‌وه ئه‌مه مه‌ترسیداره"
زۆری كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له له‌شدا كه به"شانه‌ی چه‌وری" ناسراوه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر زینده‌چالاكی له‌ش و هه‌وكردن و شه‌كری خوێن ده‌بێت ئه‌وه‌ش واده‌كات ئاستی هۆرمۆنه‌كان به‌رز ببێته‌وه و له‌ناویاندا لیپتین كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌نیداره به گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.
PM:08:24:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 9388
جار خوێنراوهتهوه