پزیشكێك: پرخه گرفتی سێكسی بۆ پیاوان دروست ده‌كات
وێستگە ستایل-
دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆڤ باس له‌وه ده‌كات، پرخه له‌كاتی نوستن و وه‌ستانی هه‌ناسه ئه‌گه‌ری هه‌یه گرفتی مه‌رتسیدار دروستبكات، یه‌كێك له‌وانه‌ش كێشه و گرفتی سێكسیه بۆ پیاوان.
به‌گوێره‌ی وته‌كانی ئه‌م پزیشكه" له‌كاتی نوستندا كاتێك مرۆڤ ده‌پرخێنێت بڕی ئۆكسجینی پێویست ناگات به جه‌سته‌ی ئه‌وه‌ش( برسێتی ئۆكسجین) به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ی دروست ده‌كات و ته‌واوی جه‌سته به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، له پیاواندا ئه‌م كێشه‌یه هۆكاره بۆ لاوازی توانای سێكسی.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" ئه‌م بابه‌ته ته‌نها په‌یوه‌ندی نییه به پرخاندن به‌ڵكو په‌یوه‌ندیداره به وه‌ستانی هه‌ناسه، زیاتر توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره و كه‌سانی قه‌ڵه‌و ئه‌وانه‌ش كه گرفتی به‌رزه په‌ستانی خوێنیان هه‌یه توشی ده‌بن."
میاسنیكۆڤ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی پرخاندنیان هه‌یه له‌كاتی نوستندا ئه‌وه ده‌توانن ده‌مامكی تایبه‌ت به‌كاربهێنن بێ ئه‌وه‌ی ناچاربن ده‌رمان به‌كاربهێنن.
PM:04:59:27/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 772
جار خوێنراوه‌ته‌وه