‌هۆكاره‌كانی زیادبونی ئەگەری نەزۆکی لە توشبوانی شێرپەنچە

وێستگە ستایل-

هه‌ندێك له‌ توشبووان به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر توشی نه‌زۆكی ده‌بن، دكتۆر ڕێباز پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

1-وەرگرتنی چارەسەری کیمیای کە بەندە لەسەر بڕ و جۆر و ماوەی وەرگرتنی چارەسەرەکە و جۆری شێرپەنچەکە.
2- وەرگرتنی چارەسەری تیشک بۆ ناوچەی سک و حەوز.
3- لابردنی ئەندامەکانی زاوزێ بە نەشتەرگەری بۆ هەر هۆکارێک بێت.
4- وەرگرتنی چارەسەری هۆڕمۆنی بە تایبەت لە خانمان کە وا دەکات سوڕی مانگانەیان نەمێنێت. 

 بۆ کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتە جەند ڕێگایەکی جیاواز هەیە بەکاردێت بەڵام باوترینیان:
1-پاراستن و هەڵگرتنی هێلکە(ovum) لە خانمان وە تۆوە(sperm) لە پیاوان پێش وەرگرتنی چارەسەر.
2-بەکارهێنانی جۆرێک لە دەرزیە ( gonadotropin releasing hormone agonist)کە بە دەرزی ژێر پێست ناسراوە لەماوەی وەرگرتنی چارەسەری کیمیای لە خانماندا .


PM:03:30:09/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌