نەشتەرگەری شێرپەنجەی گەدە
وێستگە ستایل-
به‌شێك له حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر حه‌بیب پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری به نازۆر زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریه ده‌دات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"سەرەتا گرنگە دەستنیشانی شێرپەنجەی گەدە بکرێت لەڕێگەی نازور و وەرگرتنی پارچەیەکی بچوک و پشکنینی، بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە لە نەخۆشیەکە، پاشان گرنگە قۆناغی شێرپەنجەکە بزانین و دڵنیا بینەوە کە تا چ ڕادەیەک شێرپەنجەکە گەشەی کردووە و بڵاوبووەتەوە. چونکە جۆر و شێوازی چارەسەر پەیوەستە بە قۆناغی نەخۆشیەکەوە."
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت"بەگشتی نەشتەرگەری شێرپەنجەی گەدە بە لابردنی گرێ شێرپەنجەییەکەو نیوە زیاتر یان ھەموو گەدەی چارەخوازەکە دەبێت، لەگەڵ پاککردنەوەی گرێ لیمفاویەکان کە بەدەوری گەدە دا ھەن، چونکە ڕادەی سەرکەوتوویی نەشتەرگەریەکە پەیوەندی بە لابردنی گرێ لیمفاویەکانەوە ھەیە."
چارەسەری کیمیایی بەشێکی گرنگی چارەسەری نەخۆشیەکەیە، بە گوێرەی قۆناغی شێرپەنجەکە ئەکرێت پیش یان پاش نەشتەرگەری بدرێت بە چارەخوازەکە یان لە پێش و پاش نەشتەرگەریش.
PM:03:32:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2044
جار خوێنراوه‌ته‌وه