له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ جاڵجاڵۆكه هه‌یه؟
وێستگە ستایل-
كه‌شتی ئاسمانی"مارس ئێكسپرێس" سه‌ر به ئاژانسی ئه‌وروپی تایبه‌ت به بۆشای ئاسمان چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا به ڕوونی دیارده‌ی"جاڵجاڵۆكه" بینراوه له ته‌واوی ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باشووری مه‌ریخ.
ئه‌مه جاڵجاڵۆكه‌ی ڕاستی نییه، به‌ڵكو كاتێك تیشكی خۆر ده‌كه‌وێته سه‌ر چینه‌كانی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆني نیشتو له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی وه‌رزی تاریكی زستان، پاش ئه‌وه‌ی تیشكی خۆر لێیده‌دات به‌فری دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، ئه‌مه په‌ڵه‌ی تاریك دروست ده‌كات پانیه‌كه‌ی 45 مه‌تره و دیارده‌یه‌ك دروست ده‌بێت له‌سه‌ر شێوه‌ی جاڵجاڵۆكه.
ئاژانسه‌كه ئاشكرای كردوه به‌ڕوونی ده‌توانرێت ئه‌م په‌ڵه تاریكانه له‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ببینرێت كه پێی ده‌وترێت"شاری ئالانكا" .
شاری ئالانكا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێی ده‌وترێت Angustus Labyrinthus ساڵی 1972 له‌ڕێی كه‌شتی ئاسمانی مارینر 9 سه‌ر به ئاژانی "ناسا" بۆشایی ئاسمان دۆزراوه‌ته‌وه و ناونراوه.
PM:06:46:27/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3312
جار خوێنراوه‌ته‌وه