حه‌لیمه دوو ساڵ زیندانی ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
دادگای كوه‌یت بڕیاری 2 ساڵ زیندانی بۆ خانمه پێشكه‌شكاری ناودار" حه‌لیمه پۆله‌ند" ده‌ركرد، به تۆمه‌تی هاندان بۆ به‌دڕه‌وشتی به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌زگا ناوخۆكانی راگه‌یاندنی وڵاتی كوه‌یت بڵاویكردۆته‌وه.
گۆڤاری" الرای" ناوخۆی كوه‌یت ئاشكرای كردوه، دادگای تاوانه‌كانی كوه‌یت بێجگه له سزای دوو ساڵ زیندانی بڕیاریداوه 6498 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی سزای ئه‌م خانمه بدات.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، پۆله‌ند مۆبایلی بۆ كاری نه‌شیاو و به‌د ڕه‌وشتی به‌كارهێناوه له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی خۆیه‌وه به‌د ڕه‌وشتی بڵاوكردۆته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا پۆله‌ند سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه تۆمار ده‌كات كه هۆكار بووه بۆ ده‌ستگیركردنی، له‌كاتێكدا پێشتر به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه هاوسه‌رگیری بكه‌ن و به‌و هۆیه‌وه داوای وێنه‌ی كردوه و پۆله‌ند بۆی ناردوه.
PM:06:17:27/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1416
جار خوێنراوه‌ته‌وه