پێشبینيه‌كانی زانا هۆڵه‌ندیه‌كه بۆ بومه‌له‌رزه ڕاست ده‌رچوو
وێستگە ستایل-
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه زانای به‌ناوبانگی هۆڵه‌ندی بواری بومه‌له‌رزه زانی" فرانك هۆگربیتس" به هه‌واڵی بومه‌له‌رزه فۆڵۆوه‌ره‌كانی ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ئه‌مجاره پێده‌چێت پێشبینیه‌كانی فرانك شوێنی خۆی گرتبێت، پاش ئه‌وه‌ی ته‌نها له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه زیاتر له 10 بومه‌له‌رزه تایوانی هێناوه‌ته له‌رزین و گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه گه‌یشتۆته 6.1 پله.
فرانك شه‌وی هه‌ینی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی ئێكس ئاگایی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ڕۆژی شه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.1 پله كاتژمێر 18:21 ڕووده‌دات به قوڵای 24.9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، به نزیكه‌ی زۆرینه‌ی پێشبینه‌كانی فرانك ڕاست بوون بۆ ئه‌و بومه‌له‌رزانه‌ی له شاری هوالین ڕویدا له تایوان.
"پێشبینیه‌كانی زانا هۆڵه‌ندیه‌كه"
ئه‌م پسپۆڕه شه‌وی هه‌ینی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له ئێكس به پشت به‌ستن به ئه‌ندازه‌ی هه‌ساره‌كان پێشبینی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی تایوانی كردبوو.
ئه‌گه‌رچی هه‌تا ئێستا ته‌واوی زاناكان پێشبینیه‌كانی ئه‌م زانا هۆڵه‌ندیه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و لایان وایه هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك نییه له‌نێوان ئه‌ندازه‌ی هه‌ساره‌كان و جوڵه و بومه‌له‌رزه له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام ئه‌م پسپۆڕه له‌ڕێی ته‌كنیكی تایبه‌تی خۆی توانیویه‌تی كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكات.
PM:05:43:27/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 7400
جار خوێنراوه‌ته‌وه