هۆكار و نیشانه و چارهسهری گۆشتی زیادەی سەر چاو
وێستگە ستایل-
گۆشتی زیادەی سەر چاو بریتییە لە گەشەیەکی ناشێرپەنجەیی شانەکان لەسەر کۆرنیای چاو (ئەو پەردە تەنکە کە بەشی سپی چاو دادەپۆشێت)، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتر دهخاته ڕوو.
هۆکارەکان:
1-زۆرجار بەهۆی بەرکەوتنی درێژخایەنی تیشکی سەروو بنەوشەیی (UV) لە خۆرەوە ڕوودەدات
2-با و ڕەشەبا
3-دوکەڵی جگەرە
4-تەپ و تۆز
نیشانەکانی:
1-خورانی چاو.
2-هەستکردن بە بوونی شتێک لەناو چاودا.
3-هەستکردن بە سووتانی چاو.
4-سووربوونەوەی چاو.
5-گۆڕانکاری لە بینیین، کە دەبێتە هۆی تێکچوونی بینین، بە تایبەتی دوو بینین.
6-بوونی پەڵەیەکی زەرد لەسەر چاو
ئەگەر زۆر گەورە بن دەبنە هۆی نیشانەکانی وەک سووربوونەوە، خوران، وشکبوونەوەی چاو و کاڵبوونەوەی بینین.
چارەسەر:
چارەسەری گۆشتی زیادەی سەر چاو بەندە بە توندی نیشانەکان و قەبارەی گەشەکردنەکە.
-ڕەنگە حاڵەتە سووکەکان بە قەترەی چاو یان مەڵهەمی چەورکەر بەڕێوەببرێن بۆ کەمکردنەوەی ناڕەحەتی.
-ئەگەر ئەم حاڵەتە ببێتە هۆی نیشانە بەرچاوەکان یان کاریگەری لەسەر بینین هەبێت، ڕەنگە لابردنی نەشتەرگەری پێویست بێت.
PM:04:55:27/04/2024
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه