یه‌كه‌م ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه تاقیكرایه‌وه
وێستگە ستایل-
زانا به‌ریتانیه‌كان یه‌كه‌مین ده‌رمانی چاره‌سه‌ری چه‌ند جۆرێكی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان تاقیكردۆته‌وه، ده‌رمانه‌كه له‌سه‌ر mRNA نه‌خۆشه‌كان كارده‌كات، به بڕوای پسپۆڕان ئه‌مه توانای وه‌ستاندنی گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی" پێست و گورچیله و میزه‌ڵدان و سییه‌كا" ی هه‌یه.
كاتێك ده‌رمانه‌كه ده‌كرێته جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كه‌وه، جه‌سته خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌ناسێته‌وه و به‌وه‌ش ڕێگری ده‌كات له زیادبوونی ژماره‌یان.
ئێستا تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رمانه له قۆناغی دوه‌مدایه، به‌دیاریكراوی بۆ توشبووان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌بووه، سه‌نته‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی زانكۆی" كۆلیدج له‌نده‌ن" سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نیشتیمانی له به‌ریتانیا ئه‌ركی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رمانه‌یان له ئه‌ستۆ گرتوه.
هیدز شۆ پزیشكی ڕێكخه‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه وتویه‌تی" ئه‌وه‌ی زۆر تایبه‌ت و جێگه‌ی سه‌رنج بوو بۆ ئێمه له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وه‌بوو نه‌خۆشه‌كان زۆر به په‌رۆشه‌وه ده‌رمانه‌كه وه‌رده‌گرن، ده‌رمانه‌كه ده‌كرێته خوێنه‌وه و ڕاسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته توانای شه‌ڕكردنی هه‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی"
ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رمانه له جۆره‌كانی دیكه‌ی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه، پاش لابردنی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی نه‌خۆشه‌كه زنجیره‌ی RNA له نه‌خۆشه‌كه وه‌رده‌گیرێت پاش ئه‌وه ده‌رمانه‌كه به تایبه‌ت دروست ده‌كرێت، زیره‌كی ده‌ستكرد ڕۆڵی تایبه‌تی بینیوه له دروستكردنی ئه‌م چاره‌سه‌ره كه ئامانج لێی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه.
PM:04:33:27/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 5008
جار خوێنراوه‌ته‌وه