هۆكار و نیشانه و چۆنیه‌تی خۆپارستن له توشبوون به به‌كتریای گه‌ده
وێستگە ستایل-
به‌كتریای گه‌ده، ناسراو به" هیلیكۆباكتهر پایلۆری" یه‌كێكه له‌و جۆرانه‌ی به‌كتریا هۆكاری توشبوونه به هه‌وكردن و هۆكاری سه‌ره‌كی برینی گه‌ده‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی فه‌رمی ئه‌لیكترۆنی" ئۆفیسی نیشتیمانی پزیشكی" له ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" به‌كتریای گه‌ده حاڵه‌تێكی باو و بڵاوه توشی %30-40 له هاوڵاتیانی به‌ریتانیا ده‌بێت زۆرجار توشی منداڵ و هه‌رزه‌كاران ده‌بێت و هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ریان ده‌رناكه‌وێت به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی هه‌وكردن و توشبوون به برینی كۆئه‌ندامی هه‌رس."
هاوكات ڕاپۆرتێكی Health direct سه‌ر به حكومه‌تی ئوستورالیا ئاشكرای كردوه نیوه‌ی دانیشتوانی جیهان توشبووی ئه‌م به‌كتریایه‌ن.
هۆكاره‌كانی توشبوون به‌م به‌كتریایه بریتیه له:
1- خواردنی خۆراكی نا خاوێن.
2- خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس.
3- به‌ركه‌وتن به لیكی كه‌سێكی توشبوو به به‌كتریاكه.
چۆنیه‌تی خۆپاراستن:
1- شۆردنی ده‌ست پێش نانخواردن
2- خواردنی خۆراكی خاوێن
3-دڵنیابوون له خواردنه‌وه‌ی ئاوی خاوێن
نیشانه‌كانی توشبوون:
1- هه‌ستكردن به ئازاری توند له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سك
2- قورسی هه‌رسی گه‌ده
3-قڕقێنه
4- دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه
5-ئاوسانی سك
6-نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن
PM:05:22:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2064
جار خوێنراوهتهوه