دایكێك منداڵه خاوه‌ن پێداویستیه‌كه‌ی ده‌رخواردی تیمساح داوه
وێستگە ستایل-
له تاوانێكی جیاوازدا دایكێك منداڵه ته‌مه‌ن 6 ساڵه‌كه‌ی فڕێداوه‌ته ناو ڕوبارێك پڕ له تیمساح، ئه‌م ئاژه‌ڵه دڕندانه‌ش منداڵه‌كه‌یان پارچه پارچه كردوه، پاش ده‌ستگیركردنی ئافره‌ته‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه هاوسه‌ره‌كه‌ی هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری" تایمز ئۆف ئیندیا" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" ئافره‌تێكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك هندی به‌ناوی ساڤیتری كۆمار ته‌مه‌ن 32 ساڵ دانیشتوی ناوچه‌ی ئه‌وتارا كانادا یه‌له ڕۆژئاوای هندستان، پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاڤی كۆماری هاوسه‌ری كه 27 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی پاش ئه‌وه‌ی بووه به شه‌ڕیان و چه‌ند جارێكه داوای له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه ڤینۆد ی كوڕیان كه نابیست و لاڵه فڕێی بدات، دایكی منداڵه‌كه بڕیاریداوه كوڕه‌كه‌ی فڕێ بداته ناو ڕوباری كالی كه پڕه له تیمساح.
دایكی منداڵه‌كه وتویه‌تی" چه‌ندینجار باوكی كوڕه‌كه‌م وتویه‌تی ئه‌م كوڕه ته‌نها نان ده‌خوات و هیچ سودێكی نییه، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌م به‌رده‌وام بوایه له وتنی ئه‌م قسانه ئه‌وه كوڕه‌كه‌م ده‌بوو چه‌ند به‌رگه‌ی ئه‌م ئه‌شكه‌نجه‌یه بگرێت؟ بچومایه ئه‌م ده‌رد و ئازاره‌ی خۆم له‌لای كێ باس بكه‌م؟"
ته‌رمی منداڵه‌كه به پارچه‌كراوی ڕۆژێك پاش ڕووداوه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه له‌سه‌ر كه‌یسی كوشتنی منداڵه‌كه‌یان ده‌ستگیركراون.
PM:08:54:08/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1264
جار خوێنراوه‌ته‌وه