منداڵێك له یادی لهدایكبونهكهیدا خه‌مبار بووه هیچ كه‌سێك نه‌چووه بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ی
وێستگە ستایل-
دایكێك پاش ئه‌وه‌ی سه‌ده‌ها دۆلاری بۆ ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی سه‌رفكردوه، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك كه‌س له‌و میوانانه‌ی بانگهێشتی كردون نه‌چوون بۆ ئاهه‌نگه‌كه.
ئه‌نبه‌ر له لاس ڤیگاس ده‌ژی، پاش ئه‌وه‌ی خواردن و ژه‌می سووك و یاری و دیكۆری تایبه‌ت بۆ ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی كوڕه‌كه‌ی ئاماده كردوه له ماڵه‌كه‌ی خۆیان و بۆ ئه‌وه‌ش كه‌سوكار و هاوڕێكانی بانگهێشت كردوه به‌ڵام كه‌س نه‌چووه به‌ده‌م بانگهێشتهكهیهوه.
دایكه‌كه هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له TikTok به‌كارهێناوه بۆ گله‌ی كردن له میوانه‌كانی كه ئاگاداریان نه‌كردۆته‌وه له‌وه‌ی ئاماده نابن له ئاهه‌نگه‌كه، وتویه‌تی" به‌ڕاستی گریام چونكه زیاتر له 400 دۆلارم خه‌رجكردوه بۆ ئاماده‌كاریه‌كان به‌ڵام ته‌نها یه‌ك میوانیش نه‌هات به‌ده‌م بانگهێشتهكهمهوه، جارێكی دیكه كه‌س بانگهێشتی هیچ بۆنه‌یه‌ك ناكه‌م، خۆم و كوڕه‌كه‌م هه‌تا به‌یانی به‌خه‌به‌ر بوین بۆ ڕێكخستنی ماڵه‌كه‌مان هێشتا زۆر دڵته‌نگم "
زیاتر له 8000 كه‌س له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانیان له TikTok دڵی ئه‌م خانمه‌یان داوه‌ته‌وه و ئه‌و دۆخه‌ی خۆیان باسكردوه كه به هه‌مان شێوه به‌سه‌ریان هاتووه له‌بابه‌تی بانگهێشتكردنی میوان و ئاماده نه‌بونیان له بۆنه تایبه‌ته‌كانیاندا.
PM:10:00:08/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2744
جار خوێنراوهتهوه