پسپۆڕێك: مه‌ساج سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆره
وێستگە ستایل-
مه‌ساج وه‌ك چاره‌سه‌ر یه‌كێكه له ڕێگاكان بۆ ڕزگاربوون له ئازار، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه توشی ڕووداوێك یان گرفتێكی ته‌ندروستی ده‌بێت، ئه‌م چاره‌سه‌ره سوودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ زۆره.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پزیشكی ڕوسی پسپۆڕ له چاره‌سه‌ر به مه‌ساج" ئه‌لیكسه‌نده‌ر سكربیتشینكۆ" ده‌ڵێت" چه‌ندین هۆكار و ته‌كنیكی جیاواز و هه‌مه‌چه‌شن هه‌یه له وڵاتانی جیهان پشتی پێده‌به‌سترێت یه‌كێك له‌وانه ته‌كنیكی گواشا ی چینی و مه‌ساجی تایلاندی و مه‌ساجی پیرۆ یه،ئه‌مه ته‌نها خه‌یاڵ نییه به‌ڵكو سوودی بۆ ته‌ندروستی جه‌سته هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه چونكه په‌ستان ده‌خاته سه‌ر چه‌ند خاڵێكی دیاریكراو له جه‌سته‌دا و كه‌ره‌سته‌ی پێویست و جیاواز به‌كاردێت.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت"مه‌ساجی چاره‌سه‌ر یارمه‌تی باشكردنی كۆئه‌ندامی ماسولكه و ده‌مار ده‌دات، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ ده‌بێت و یارمه‌تی به‌هێزكردنی كۆئه‌ندانی به‌رگری ده‌دات و ته‌ندروستی له‌ش به‌گشتی باش ده‌كات"
دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م چاره‌سه‌ره سه‌ردانی سه‌نته‌ری پسپۆڕ بكه‌ن كه كه‌سانی شاره‌زای تیادا بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێببینن.
AM:10:52:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1532
جار خوێنراوهتهوه