‌ئه‌م كه‌سانه‌ مه‌ترسی توشبوونیان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ زۆره‌

وێستگە ستایل-

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکانی جیهان، کە بە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەناسرێتەوە، نەخۆشی شەکرە بەهۆی کەمبوونەوەی دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین ڕوودەدات، یان کەمبوونەوەی توانای جەستە بۆ بەکارهێنانی ئەنسۆلین، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی گلوکۆز، یان شەکر لە خوێندا،   دکتۆر دارا پسپۆڕی ھەناو و دڵ له‌م بابه‌ته‌دا ڕونیده‌كاته‌وه‌ كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ مه‌ترسی توشبوونیان به‌م نه‌خۆشییه‌ زۆره‌.

کێن ئەو کەسانەی ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە زیاترە ؟ 
هەرچەندە هێشتا هۆکارە وردەکانی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم ڕوون نین، بەڵام چەندین هۆکاری هەن کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکەن، لەوانە:
1-زیادبوونی کێشی لەش و قەڵەوی
2-کەمی چالاکی جەستەیی
3-هەڵکشانی تەمەن (دوای ٤٠ ساڵ) 
4-نیشانەکانی پێش نەخۆشی شەکرە
5-خۆراکی ناتەندروست و زیادەڕەوی لە خواردنەوە شەکردارەکان
6-جگەرەکێشان
7-زیادبوونی کۆلیسترۆلی لەش
8-هەبوونی پێشینەی خێزانی نەخۆشی شەکرە
9-هەبوونی پێشینەی نەخۆشی شەکرەی دووگیانی (لە ئافرەتاندا)
10-نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان لە ئافرەتاندا


PM:03:48:28/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌