چه‌ند زانیاریه‌ك له‌سه‌ر پشكنینه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان، دكتۆر زانیار پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند زانیاریه‌ك له‌سه‌ر پشكنینه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌خاته ڕوو.
1- شەکرەی پێش نان خواردن: باشترین کات پاش هەستانە لە خەو لە تاقی بەیانیان. بۆ کەسێک شەکرەی نەبێت دەبێت لە ١٠٠ کەمتر بێت یان ١١٠ بە پێی هەندێک سەرچاوە.
نەخۆشی شەکرە دەبێت لە ١٢٦ زیاتر بێت.
ئەوانەی لە نێوان ١٠٠ (یان ١١٠) بۆ ١٢٦ ئەبن پێیان دەوترێت پێش شەکرەی هەیە
2-شەکرەی پاش نان خواردن: دەبێت دوو کاژێر پاش نان خواردن بکرێت (هەر خواردنێک بێت)، نۆرمال لە ١٤٠ کەمتر بێت.
نە خۆشی شەکرە = ٢٠٠ یان زیاتر بێت.
لە نێوان ١٤٠ بۆ ٢٠٠ بە پێش شەکرە دادەنرێت.
3-شەکرەی سێ مانگی (تەراکومی): سێ مانگ جارێک دەکرێت. نۆرمال لە ٦.٥% (یان ٧% بە پێی هەندێک سەرچاوە) کەمتر بێت. هەندێک سەرچاوە بەم پشکنینەش پێشینەی شەکرە دیاری دەکەن و ژمارەیان بۆ داناوە.
تێبینی گرنگ:
1- هەرگیز بە یەک پشكنین و دووان نابێت بە خەڵک بووترێت شەکرەت هەیە بە بێ سەردانی پزیشکی هەناوی، چونکە پشکنینەکان قابیلی هەڵەن، هەروەها هەموو پشكنینێكی شەکرە دەکرێت فشاری دەروونی کاری تێ بکات، ئەوەی سێ مانگیش کەم خوێنی لەوانەیە کاری تێ بکات.
2- نەخۆشیی شەکرە تەنها بریتی نییە لەم ژمارانە، شەکرە ده‌ریایه‌كە لە زانست و پراکتیز و هەرگیز هیچ کەسێک نابێت ڕێنمایی بدات بە نەخۆش لەسەری، جگە لە پزیشک کە کۆلێژی پزیشکی تەواو کردبێت یان هەر کەسێکی دیکە کە لە ژێر چاودێری ناوەندێکی پزیشکیی کار بکات ئەو کات مافی هەیە.
3- پشکنینی شەکرە بە پەنجە زۆر باشە بۆ چاودێری نەخۆش، بەڵام نابێت بۆ دەست نیشان کردنی نەخۆشیی شەکرە بەکاربێت.
PM:05:12:27/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 620
جار خوێنراوه‌ته‌وه