چیرۆكی ئه‌و ئاواره موسڵییه‌ی له‌نه‌جه‌ف خێزانه‌كه‌ی سووتاند
ئەو خانوەی تاوانەکەی تیادا ئەنجام درا.. فۆتۆ: نیقاش
وێستگه نیوز ـ نیقاش
له‌كاتێكدا دایكه‌كه ئاگری تێبه‌رببوو هه‌وڵیدا حسێنی كوڕی رزگار بكات‌و له ژێر قه‌راغی ده‌رگا كڵپه‌سه‌ندووه‌كه‌وه ده‌ریكرده ده‌ره‌وه‌و ئێستا له‌ژیانێكدایه كه شه‌ش ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی تێدا له‌ده‌ستداوه‌و ته‌نیا یه‌ك برا‌و باوكی بۆ ماوه‌ته‌وه كه ئه‌ویش له زینداندایه، چونكه خێزانه‌كه‌ی سوتاندووه.
له شوێنی رووداوه‌كه‌دا هه‌ندێك شوێنه‌واری ئاگره‌كه‌و جلوبه‌رگی په‌رشوبڵاو لێره‌و له‌وێ ده‌بینرێن، ئه‌و خانووه‌ی خێزانێكی ئاواره‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری موسڵی تیادا نیشته‌جێبوو ده‌كه‌وێته پشت كه‌ژاوه‌ی حسێنییه‌كان كه به‌درێژایی رێگای (37 كم) له‌باكووری شاری نه‌جه‌ف بڵاوبوونه‌ته‌وه.
دڵته‌نگی باڵی به‌سه‌ر خانووه‌كه‌و دارخورماكانی ده‌وروبه‌ردا كێشابوو، دراوسێكه ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه‌و بینی پێڵاوی منداڵێك و گه‌نمی سووتا‌و له‌ناوه‌ڕاستی ژووره تێكچووه‌كانی خانووه‌كه‌دا كه‌وتوون كه رووبه‌ره‌كه‌ی له 200 مه‌تر زیاتر نابێت، هاوكات له ژوورێكی تردا كه‌مێك خورما‌و كڵاوێك‌و پێڵاوی گه‌نجێك به‌دیده‌كرێن.
حسێن (12 ساڵ) تاكه رزگاربووی ئه‌و تاوانه‌یه كه باوكی له سه‌عات دووی شه‌ودا ئه‌نجامی دا، ئه‌و ده‌ڵێت "به هاواری دایكم خه‌به‌رم بووه‌وه كه هه‌وڵی ده‌دا ده‌رگای ژووره‌كه بكاته‌وه تا رزگارم بكات، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كان شكستیان هێنا، كه‌مێك ده‌رگاكه‌ی راكێشا‌و به توندی پاڵی پێوه‌نام بۆ ده‌ره‌وه‌و به ترس‌و سه‌رسوڕمانێكی زۆره‌وه له‌و كاره‌دا سه‌ركه‌وتووبووم، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێكرا بچمه ئه‌و ژووره‌ی براكه‌م و هاوسه‌ره‌كه‌ی و تاكه كچه‌كه‌یانی تیادا ده‌ژین كه ته‌مه‌نی له پێنج مانگ زیاتر نابێت".
حسێن كه به ئارامی فرمێسك به چاوه‌كانیدا ده‌هاتنه خواره‌وه كاتێك ئه‌و بارودۆخه‌ی ده‌هاته‌وه یاد كه پیایدا تێپه‌ڕیوه، زیاتر وتی "تائێستاش ده‌نگ و هاواری خوشك و براكانم له مێشكمدایه‌و ته‌نانه‌ت له خه‌ونیشدا ئه‌و بارودۆخه‌م بیرده‌كه‌وێته‌وه‌و له ترساندا له‌خه‌و راده‌چڵه‌كم، حه‌سه‌نێنی برابچووكم بیر ده‌كه‌وێته‌وه كه دووه‌م به‌هاری ته‌مه‌نی ته‌واو نه‌كردبوو ئاگر له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆی دابوو، هه‌رچی فاتمه‌ی خوشكیشمه ئه‌وا ئاگری گرتبوو به نێو ژووره‌كه‌دا رایده‌كر‌و له تاو زۆری ئازار هاواری ده‌كرد".
وتیشی: "دایكم له‌پێناوی مندا خۆیكرده قوربانی، هێشتا هه‌ست به په‌نجه‌كانی ده‌كه‌م كاتێك پاڵیان پێوه‌نام بۆ ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه‌و ئاگر له دامێنی جلوبه‌رگه‌كه‌ی به‌رببوو، به‌ڵام دڵته‌نگییه‌كه‌م زیاتر بوو كاتێك هه‌وڵمدا ده‌رگای ژووره‌كه بكه‌مه‌وه كه‌چی باوكم به به‌رد لێیده‌دام و هاواری كرد لێگه‌ڕێ با ئاگره‌كه بیانسووتێنێت له‌و كاته‌شدا به‌نزینی له په‌نجه‌ره‌كه‌وه فڕێ ده‌دا، ئیتر هیچ رێگه‌یه‌كم له‌به‌رده‌مدا نه‌ما ئه‌وه نه‌بێت په‌نا بۆ دراوسێكه‌مان ببه‌م، به‌ڵام كات دره‌نگ بوو، ئاگره‌كه شه‌ش ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌می برد".
نوری حسێن عه‌لی كوڕه گه‌وره (21 ساڵ) دیاربوو هه‌ره‌سی هێناوه، چونكه نه‌یتوانیوه خێزانه‌كه‌ی له‌بڵێسه‌ی ئاگره‌كه رزگار بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكی به‌شێوه‌یه‌كی هیستیری به‌نزینی پیادا كردوون، ئه‌و به دڵته‌نگییه‌وه ده‌ڵێت: "دوای نیوه شه‌و گوێم له براكه‌م بوو به‌توندی له‌ده‌رگاكه‌ی ده‌دا‌و هاواری ده‌كرد، به‌په‌له چووه‌مه ده‌ره‌وه‌و بینیم ژووری خێزانه‌كه‌م گڕی گرتووه‌و ئاگر له په‌نجه‌ره‌كه‌وه دێته‌ده‌ره‌وه، هه‌وڵمدا ده‌رگاكه بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ته‌زووی كاره‌با نه‌یهێشت، بارودۆخه‌كه زۆر سه‌خت بوو، چونكه نه‌مده‌توانی هیچ شتێك بكه‌م‌و سه‌یری خێزانه‌كه‌م ده‌كرد كه ده‌سووتان".
نوری هه‌روه‌ها وتیشی: "باوكم زه‌رخه‌نه‌ی ده‌كرد كاتێك سه‌یری ئاگره‌كه‌ی ده‌كرد كه هه‌موو شتێكی ناو ژووره‌كه ده‌سووتێنێت، له‌و كاته‌دا به‌خه‌یاڵمدا نه‌ده‌هات باوكم ئه‌و كاره‌ی كردبێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ركه‌وت كه باوكم ئاگری له ژووره‌كه به‌رداوه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی دایكم‌و براكانم هه‌ستی پێبكه‌ن به‌نزینی بردوه‌ته ژووره‌وه".
ئه‌و وه‌سفی بارودۆخی باوكی ده‌كات‌و ده‌ڵێت: "باوكم نه‌خۆشی په‌ركه‌می هه‌یه‌و ناو به‌ناو لێیده‌دا، ئه‌و كاری نه‌ده‌كرد، منیش زوو چوومه بازار تا كاربكه‌م بۆ بژێوی خێزانه‌كه‌م، خه‌ونیشم ئه‌وه بوو خوشك‌و براكانم له زانكۆ ببینم، به‌ڵام قه‌ده‌ر هه‌موو خه‌ون‌و ئاواته‌كانی بردم، بۆیه بڕیارمدا له‌گه‌ڵ ماڵی خاڵم‌دا نیشته‌جێ بم‌و ئومێدمان هه‌بوو بگه‌ڕێینه‌وه خانووه داڕماوه‌كه‌مان له شاری ته‌له‌عفه‌ر كه له‌ساڵی 2014وه لێی ئاواره بووین ئه‌ویش دوای ئازاداكردنی به‌م دواییانه".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه فه‌یسه‌ڵ سادق دراوسێ خێزانه‌كه كه له‌و نزیكانه نیشته‌جێیه، وتی: "دوای نیوه‌شه‌و دراوسێكه‌مان له ده‌رگای دا‌و له رووداوی ئاگره‌كه ئاگاداری كردین، بینیمان ژووره‌كه گڕیگرتووه‌و به‌هۆی به‌هێزی ئاگره‌كه‌وه كه‌س ناتوانێت خێزانه‌كه رزگار بكات هه‌رچه‌نده هه‌وڵی زۆر درا".
وتیشی: "باوكی خێزانه‌كه گرفتی ده‌ره‌وونی هه‌بوو نه‌یده‌توانی تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك ببێت، هه‌میشه حه‌زی ده‌كرد بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ به ته‌نیا دابنیشێت، پێموایه ئاواره‌بوونی له ته‌له‌عفه‌ر كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كه‌ی هه‌بوو، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه كێشه‌ی داراییشی هه‌بوو".
عه‌مید ماجید عابدی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌جه‌ف وتی: "باوكه‌كه دانی به ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌دا ناوه‌و خراوه‌ته زیندانه‌وه، ئه‌و به‌ده‌ست گرفتی ده‌روونییه‌وه ده‌ناڵێنێت به‌هۆی بارودۆخی خراپی بژێوی‌و جگه له‌وه‌ش نه‌خۆشی په‌ركه‌می له‌گه‌ڵدایه".
دكتۆر مونیره محه‌مه‌د پسپۆری ده‌روونناسی ده‌ڵێت "ئه‌م حاڵه‌ته به یه‌كێك له حاڵه‌ته شازه‌كان داده‌نرێت كه له‌جیهاندا ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌ویش به‌هۆی گه‌یشتنی كه‌سه‌كه به نائومێدبوون له ژیان له‌ئه‌نجامی فه‌راهه‌م نه‌بوونی ژیانێكی ئاسووده بۆ خێزانه‌كه‌ی یاخود به‌هۆی نه‌خۆشی ده‌روونی یان ده‌مارییه‌وه".
ده‌شڵێت "رووداوی ئه‌و ئاواره‌یه‌ی خێزانه‌كه‌ی سووتاندووه به‌شێكی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت كه كه‌ش‌و هه‌وا‌و بژێوی بۆ ئه‌و ئاوارنه دابین نه‌كردووه كه به نابه‌دڵی له شاره‌كانیان ئاواره بوون".
AM:10:30:14/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 9288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت