گه‌نجێك له‌گه‌ڵ براژنه‌كه‌ی رێكده‌كه‌وێت و براكه‌ی ده‌كوژێت
وێستگه نیوز –
پۆلیسی شاری زیقار له ناوه‌ڕاستی عیراق تاوانێكی كوشتنی قێزه‌ونی ئاشكرا كرد كه له گوندێكی ئه‌و شاره‌دا روویداوه و گه‌نجێك له‌گه‌ڵ براژنه‌كه‌ی رێكده‌كه‌وێت و براكه‌ی ده‌كوژێت و دواتر ته‌رمه‌كه‌ش ده‌خاته رووبارێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت درێژه به په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌كه‌یان بده‌ن.
ئه‌مڕۆ پۆلیسی شاری زیقار رایگه‌یاند كه له گوندێكی قه‌زای دوایه كه 60 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری ناسریه‌یه، گه‌نجێك له‌گه‌ڵ براژنه‌كه‌ی رێكده‌كه‌وێت كه براكه‌ی بكوژن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌كه‌یان و به چه‌قۆ تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات و ته‌رمه‌كه‌ی ده‌خاته رووبارێكه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی قه‌زای دوایه له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاوڵاتیه‌ك ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه كه كوڕه‌كه‌ی ته‌له‌فۆنێكی له هاوڕێیه‌كیه‌وه بۆ هاتووه و له ماڵه‌وه چووه‌ته ده‌ره‌وه و دواتر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاگادار كرانه‌وه كه ته‌رمێك له رووباری ئه‌لخریبت له گوندی ئه‌لبو حمره كه 12 كیلۆمه‌تر له قه‌زاكه‌وه دووره بینراوه و دوای ده‌رهێنانه‌وه ده‌ركه‌وت كوڕی پیاوه‌كه‌یه و ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا بۆ زانینی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی قه‌زای دوایه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌به‌ر گرنگی تاوانه‌كه، تیمێكی لێكۆڵینه‌وه له ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان پێكهات و توانییان بگه‌نه ئه‌نجامده‌رانی راسته‌قینه‌ی تاوانه‌كه.
وتیشی: "دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، هاوسه‌ره‌كه‌ی و برایه‌كی كوژراوه‌كه ده‌ستگیركران و دانی نا به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ براژنه‌كه‌ی هه‌یه و رێككه‌وتوون كه بیكوژن و ته‌رمه‌كه‌ی بشارنه‌وه تا ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت درێژه به په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان بده‌ن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی شاری زیقار، بكوژه‌كه براكه‌ی بانگكردووه‌ته سه‌ر رووباری ئه‌لخریبت و پێی راگه‌یاندووه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی هه‌یه، ئیتر بووه به شه‌ڕیان و ئه‌میش چه‌ند چه‌قۆیه‌كی لێداوه و به گوریسێك به‌ستوویه‌تیه‌وه و ته‌رمه‌كه‌ی فڕێداوه‌ته رووباره‌كه‌وه و به ته‌له‌فۆن به براژنه‌كه‌ی وتووه كه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه و ژنی كوژراوه‌كه‌ش دانپێدانانی بكوژه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
دواتر رێوشێنی یاسایی دژی بكوژه‌كه كه ناوی (ح.ح.س.س)ه و ته‌مه‌نی 25 ساڵه و ژنی كوژراوه‌كه به‌ناوی (ف.ج.ك) كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه گیراوه‌ته‌به‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عیراقی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
PM:09:15:04/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 39807
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت