فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌كانی كرواتی بۆسنه دوای خواردنه‌وه‌ی ژه‌هر له دادگا گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی كڕواتیا بڵاویكرده‌وه كه سلۆبۆدان برالیاك فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌كانی كرواتی بۆسنه كه له دانیشتنی دادگایكردنی له لاهای ژه‌هری خوارده‌وه، گیانی له‌ده‌ست دا.
ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی كڕواتیا له زاری سه‌رچاوه نزیكه‌كانی سلۆبۆدان برالیاك بڵاویكرده‌وه كه فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌كانی كرواتی بۆسنه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری لاهای هۆڵه‌ندا گیانی له‌ده‌ست دا.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سلۆبۆدان برالیاك له دانیشتنی دادگایی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به یوگسلافیای پێشوو له لاهای، كوپێك ژه‌هری خوارده‌وه و وتی: "من تاوانباری جه‌نگ نیم و ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌مه‌وه".
ئه‌و بڕیاره‌ی سلۆبۆدان برالیاك دوای ئه‌وه هات كه دادوه‌ری دادگاكه بڕیارێكی پێشووی دادگای به زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ راستاند و به‌وهۆیه‌شه‌وه پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه راگیرا.
سلۆبۆدان برالیاكی ته‌مه‌ن 72 ساڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كڕوات بوو له كاتی شه‌ڕی بۆسنه و هێرسك له ساڵانی 1992 تا 1995 و به تاوانی جه‌نگ دژی موسوڵمانانی بۆسنه تاوانبار كرا، چونكه له‌و كاته‌دا به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری كڕواتیا بوو و رۆڵی گرنگی له پلانه‌كانی شه‌ڕ و سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌بووه.
سلۆبۆدان برالیاك تۆمه‌تبار كرا به 9 حاڵه‌تی پێشێلكردنی رێكه‌وتننامه‌ی ژنێف و 9 حاڵه‌تی پێشێلكردنی یاساكانی جه‌نگ و 8 حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی كه تۆمه‌ته‌كان خۆیان له كوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه و كۆچكردنی به‌زۆر و تێكدانی موڵك و ماڵی هاوڵاتیان و سه‌ركوتكردن به پاڵنه‌ری سیاسی و ئاینی و ئیتنی و به 20 ساڵ زیندانی سزا درا.
ئه‌مڕۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به یوگسلافیای پێشوو له لاهای كۆبۆوه بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و تانانه‌ی له‌سه‌ر حوكمدانی شه‌ش فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی پێشووی كڕواتی بۆسنه پێشكه‌ش كرابوون و دادوه‌ره‌كان تانه‌كانیان ره‌تكرده‌وه.
له‌نێو ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌دا یادرانكۆ برلیچ وه‌زیری پێشووی به‌رگری كڕواتیا هه‌یه كه له‌دۆسێی پاكتاوی ره‌گه‌زی دژی موسوڵمانانی بۆسنه به 25 ساڵ زیندانیكردن حوكم دراوه.
سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌شێك له تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر تۆمه‌تباران، به‌ڵام دادوه‌ر كرمیل ئاجوس كه سه‌رۆكایه‌تی دادگاییكردنه‌كه‌ی ده‌كرد وتی: "هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه ئیدانه‌كراون به ژماره‌یه‌ك تاوانی مه‌ترسیدار".
دادگاكه له ساڵی 1993دا دامه‌زراوه و حوكمدانه‌كانی به‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی شه‌ڕی بۆسنه و هێرسك مشتومڕێكی گه‌وره‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
PM:06:35:29/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 25752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت