له‌سه‌ر تاوانێك ده‌ستگیركران و دانیان به كوشتنی شه‌ش كه‌سدا نا
دوو دەستگیرکراوەکە... فۆفۆ: لە لاپەڕەی عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکوک وەرگیراون
- وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند، دوو كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر بوونه و هاوكات دانیان به‌وه‌دا ناوه كه شه‌ش كه‌سیان له كات و شوێنی جیاجیادا كوشتووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: له 13ی ئابی 2017، ته‌رمێك فڕێدرابوو له سنووری قه‌ره‌هه‌نجیر به ناوی (س.ع. ئیبراهیم)، له دوای ئه‌وه ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ره‌هه‌نجیر و لیژنه‌یه‌كیان پێكهێنا و له ئه‌نجامدا دوو كه‌سیان ده‌ستگیركرد.
هه‌روه‌ها هاتووه: "له دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ئه‌و دووكه‌سه دانیان به‌وه‌دا نا كه ئه‌وان ناوبراویان كوشتووه و ئه‌مانه خه‌ریكی تریاك كێشان و فرۆشتنی بوون و جگه له‌و هاوڵاتییه، پێنج كه‌سی دیكه‌شیان كوشتووه".
پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كان له باره‌ی تاوانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و دوو ده‌ستگیركراوه روونیكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و دوو كه‌سه له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌م تاوانانه‌یان ئه‌نجامداوه:
1. له مانگی شوباتی 2017، كه‌سێكیان به ناوی فه‌لاح دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئیسكان له نزیك به‌نداوی خاسه‌ی كه‌ركووك كوشتووه.
2. له مانگی كانوونی دووه‌می 2017، كه‌سێكیان به ناوی ئاكۆ موسڵاوی به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد له نزیك فلكه‌ی تكریت فڕێداوه و ئه‌و كه‌سه خه‌ڵكی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه.
3. هه‌ر له هه‌مان مانگ، كه‌سێكی دیكه‌یان به ناوی ئه‌حمه‌د به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب له شارۆچكه‌ی پردێ كوشتووه و ئه‌و كه‌سه ئاواره بووه و ته‌رمه‌كه‌یان فڕێداوه‌ته ئاوی پردێ.
4. له مانگی ئابی 2016، كه‌سێكیان به ناوی محه‌مه‌د له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له سه‌ر رێگه‌ی داقوق كوشتووه.
5. له مانگی ئایاری 2017، كه‌سێكی دیكه‌یان به ناوی ئومێد كوشتووه و ته‌رمه‌كه‌یان له فلكه‌ی تركلان فڕێداوه.
AM:09:12:17/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6534
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت