پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی 25 تۆمه‌تباری راگه‌یاند
دیمەنێک لە کۆنگرەکە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی 25 كه‌سی راگه‌یاندن، كه تۆمه‌تبارن به كوشتن و دزیكردن له ماڵان و شوێنه گشتییه‌كان.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی ئابی 2017، کاتژمێر 10ی بەیانی، عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە یاوەری عەمید عه‌بدولقادر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، جێگری بەڕێوەبەر، لە پرێس کونفڕانسێکدا وردەکاری تاوانی جۆراو جۆر کە 25 كه‌س ئەنجامیاندا بوو، بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئاشکرا کران، پوختەی تاوانەکانیش بەم شێوەیەی لای خوارەوە بوو.
رووداوه‌كان و ده‌ستگیركردنی كه‌سه‌كان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوو:
1- کوشتن
تاوانبار (ف. ع. ح.) ته‌مه‌ن (٢٧) ساڵ، پیشه کاسب
ئه‌م تاوانباره لە ڕێکەوتی (٢/٣/٢٠١٧) هه‌ڵسابوو بە کوشتنی خه‌سوی خۆی و دراوسێکه‌یان له‌سه‌ر کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌ڕه‌کی (٥)ی حه‌سارۆکان.
تاوانبار به‌نده به پێی ماددە (٤٠٦) لە ی. س. ع..
2- کوشتن
تاوانبار (ا. ا. ن. )، تەمەن (٢٨) ساڵ ، پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە بەڕەگەز تورکە لە ڕێکەوتی (١٧/٨/٢٠١٧) هەڵسابوو بە کوشتنی هاوڵاتیەک بە ناوی (محمد کورجان) کە بەڕەگەز تورکە لە سەر کێشەیەکی نێوانیان بووە تە دەمەقاڵێیان و بە چەقۆ کوشتویەتی لە گەڕەکی برایەتی.
تاوانبار بەندە بەپێی ماددە (٤٠٥) لە ی. س. ع.
3- کوشتن
تاوانبار (ز. ج. س.) ته‌مه‌ن (٢٤) ساڵ، پیشه کاسب
ئه‌م تاوانباره لە ڕێکەوتی (١٣/٣/٢٠١٧) هه‌ڵسابوو به کوشتنی هاوڵاتیه‌ک به ناوی (ڕزگار صابر احمد) له جووت سایدی لاوان لە سەر کێشەی کۆمەڵایەتی.
تاوانبار به‌نده به پێی ماددە (٤٠٦) لە ی. س. ع..
4- کوشتن
تاوانبار (ش. ع. ر.) ته‌مه‌ن (٢٥) ساڵ، پیشه کاسب
تاوانبار (ی. ک. ر.) ته‌مه‌ن (٢٨) ساڵ، پیشه کاسب
ئه‌م دوو تاوانباره لە ڕێکەوتی (١٠/٧/٢٠١٧) هه‌ڵسابوون به کوشتنی هاوڵاتیه‌ک به ناوی (حسین شه‌ریف) له‌سه‌ر کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌ی بنه‌سڵاوە.
ئەم دوو تاوانباره به‌ندن به پێی ماددە (٤٠٦) لە ی. س. ع..
5- دزی
تاوانبار(م. ا. ع.)، تەمەن(٤١) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار(ب. ر. ص.)، تەمەن(٢٣) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار(ز. ع. ی.)، تەمەن(٣٩) ساڵ، پیشە کاسب
ئەم سێ تاوانبارە لە ڕێکەوتی (١/٨/٢٠١٤) هەڵسابوون بە دزینی(000,000,1) یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و (000,000,50) پەنجا ملیۆن دیناری عیراقی لە هاوڵاتیەک دانیشتووی هەولێرە و بەڕەگەز عەرەبە لە گەڕەکی هەولێری نوێ.
ئەم سێ تاوانبارە بەندن بەپێی ماددە (٤٤٢) لە ی. س. ع.
6- دزی
تاوانبار(ا. ح. ع.)، تەمەن(٢٣) ساڵ، پیشە قوتابی
تاوانبار(ی. ع. ع.)، تەمەن(١٩) ساڵ، پیشە قوتابی
ئەم دوو تاوانبارە هەڵسابوون بە دزینی بڕێکی زۆر پارە و (٨٠) مسقاڵ زێڕ لە ماڵی دکتۆرێک لە گەڕەکی هەڤاڵان.
ئەم دوو تاوانبارە بەندن بەپێی ماددە (٤٤٤) لە ی. س. ع.
7- دزی
تاوانبار (ر. ش. م.)، تەمەن (٢٨) ساڵ، پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە لە ڕێکەوتی (١٥/٧/٢٠١٧) هەڵسابوو بە دزینی (١١٣) مسقال زێڕ لە قەزای ئاکرێ، دواتر لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر دەستگیردەکرێت.
ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٣) لە ی. س. ع.
8- دزی
تاوانبار (ک. ح. ع.)، تەمەن (٤١) ساڵ، پیشە وەرگێڕ
ئەم تاوانبارە لە ڕێکەوتی (١/٨/٢٠١٧) هەڵسابوو بە بێهۆشکردنی بەساڵاچووێک، دواتر هەڵسابوو دزینی بڕی (000,5) پێنچ هەزار دۆلاری ئەمریکی و (٠٠٠,٩٠٠) نۆ سەد هەزار دیناری عیراقی لە شەقامی شێخی چۆلی.
ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە ی. س. ع.
9- دزی
تاوانبار(ن. ج. ک. )، تەمەن(٣٧) ساڵ، پیشە ژنی ماڵ
تاوانبار(ر. ج. ک. )، تەمەن(٢٠) ساڵ، پیشە کچی ماڵ
ئەم دوو تاوانبا رە کە بەڕەگەز عەرەبن دانیشتووی شاری بەغدان لە ڕێکەوتی (١/٧/٢٠١٧) هەڵسابوون ئەنجامدانی دوو تاوانی دزی کە بریتی بوون لە (١٦) شانزدە تاک بازن و (١٦) شانزدە مسقال زێر، لە بازاڕی تەیراوە و شارۆچکەی عنکاوە، کە پێش چوار ساڵ هەمان تاوانباران هاتبوون بۆ شاری هەوڵێر دەستگیر کرابوون لەسەر تاوای دزی
تاوانباران بەندن بەپێی ماددە (٤٤٦) لە ی. س. ع..
10- دزی
تاوانبار (ا. ش. ج.)، ته‌مه‌ن (٤٨) ساڵ، پیشه کاسب
ئه‌م تاوانبارە لە ڕێکەوتی (٢/٦/٢٠١٧) هه‌ڵسابوو به ئه‌نجامدانی شه‌ش تاوانی دزی که بریتی بوون له (دزینی قاصه‌و که‌ل وپه‌لی ناو ماڵ) لە شارۆچکەی عنکاوە، کە بەڕەگەز عەرەبە و دانیشتووی هەمان شارۆچکە بوو
تاوانبار به‌نده به پێی ماددە (٤٤٦) لە ی. س. ع..
11- دزی
تاوانبار (ت. ح. ا.)، تەمەن (٢٦) ساڵ، پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە لە ڕێکەوتی (٢٩/٧/٢٠١٧) هەڵسابوو بە دزینی (١٥) مۆبایلی جۆراوجۆر کە نرخەکەی بە بڕی (٠٠٠,١٨) هەژدە هەزار دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت لە بازاری لەنگەی نوێ.
تاوانبار بەندە بەپێی ماددە (٤٤٣) لە ی. س. ع.
12- دزی
تاوانبار (ی. م. ر.)، تەمەن (١٧) ساڵ، پیشە قوتابی
ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی (٤٣) ماتۆرسکیل لە پێش پارک و مۆڵەکانی شاری هەولێر دواتر لە قەزای خەبات دەستگیر کرا.
تاوانبار بەندە بەپێی ماددە (٤٤٣) لە ی. س. ع..
13- دزی
تاوانبار (س. س. م.)، تەمەن (١٤) ساڵ، پیشە قوتابی
تاوانبار (م. م. م.)، تەمەن (١٣) ساڵ، پیشە قوتابی
ئەم دوو تاوانبارە هەڵسابوون بە دزینی (١٤) ماتۆرسکیل لە شارۆچکەی عنکاوە..
تاوانبار بەندە بەپێی ماددە (٤٤٣) لە ی. س. ع..
14- دزی
تاوانبار (ا. ا. م.)، تەمەن(١٧)ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (س. ف. ع.)، تەمەن(١٨)ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (م. ا. م.)، تەمەن(١٨)ساڵ، پیشە کاسب
ئەم سێ تاوانبارە لە ڕێکەوتی (٣/٤/٢٠١٧) هەڵسابوون بە دزینی بڕێک پارە و ماتۆڕ و پاکەت لە گەڕەکەکانی ماردین و ٣٢ی پاڕک و نەورۆز
ئەم سێ تاوانبارە به‌ندن به پێی ماددە (٤٤٦) لە ی. س. ع..
15- دزی
تاوانبار (ش. گ. خ.) ته‌مه‌ن (٢٤) پیشه کاسب
ئه‌م تاوانبارە لە ڕێکەوتی (١/٥/٢٠١٧) هەڵسابوو بە دزینی ماتۆڕی سێ تایه
تاوانبار به‌نده به پێی ماددە (٤٤٦) لە ی. س. ع..
16- دزی
تاوانبار (ا. ر. ف.)، تەمەن (٢٨) ساڵ، پیشە کاسب
ئەم تاوانبارە لە ڕێکەوتی (١/٧/٢٠١٧) هەڵسابوو بە مەبەستی دزینی ئۆتۆمبێل لە نەخۆشخانەی ڕزگاری
تاوانبار بەندە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە ی. س. ع.
17- دزی
تاوانبار (ک. ع. ع.)، ته‌مه‌ن (٣٥) ساڵ، پیشه کاسب
ئه‌م تاوانبارە هه‌ڵسابوو به دزینی تابلۆی ئۆتۆمبێل له شارۆچکه‌ی عه‌نکاوە
تاوانبار به‌نده به پێی ماددە (٤٤٦) لە ی. س. ع..
کۆی گشتی تاوان بریتی بوون لە (١٧) تاوان کە (٢٥ ) تاوانبار بەشداری تاوانەکانیان کردبوو.
PM:12:40:24/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5346
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت