رونكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ژماری من
وێستگه نیوزـ
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رایگه‌یاند: هەندێك لێدوان بڵاوكراونه‌ته‌وه، گوایە یەكێتی مامۆستایان "هەژماری من" رەتدەكاتەوەو ده‌ڵێت: ئەمە دوورە لە راستییه‌وه، هاوكات یه‌كێتییه‌كه له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا باسی له‌وه نه‌كردوه كه ئاسا ئه‌و سیستمه‌ی لا په‌سه‌نده یان نا.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی ماۆستایانی كوردستان:
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە هەندێ پەیج و ماڵپەر بەناوی یەكێتی مامۆستایان بڵاویان كردۆتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە.
بەداخەوە ماوەیەكە هەندێ پەیج و دەزگای میدیایی هەواڵ و زانیاری بەناوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە بڵاو دەكەنەوە، كە هیچ پەیوەندی بە یەكێتی مامۆستایانەوە نییە.
بەتایبەت هەندێك لێدوان بلاوكراوەتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە، كە ئەمەش دوورە لە راستی، چونكە یەكێتی مامۆستایان لەچەندین پارت و لایەن پێكهاتووە هەریەكە و تەعبیر لە بۆچوونی خۆی دەكات، هەروەها هەر ئەندامێك لە یەكێتی مامۆستایان ئەگەر لێدوانێك یان كۆمێنێتك بكات، تەعبیر لە رای یەكێتی مامۆستایان ناكات.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
27 - 4 - 2024
PM:08:04:27/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت