گوڵاڵه سدیق: به‌شێك له ماده و بڕگه‌كانی گرێبه‌ستی بانكه‌كانی هه‌ژماری من جێگای هه‌ڵوه‌سته‌یه
وێستگه‌نیوز-
گوڵاڵه سدیق شاره‌زای دارایی و ئابووری، رایگه‌یاند كه له گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی بانكه‌كانی هه‌ژماری من شتی سه‌یر هه‌یه و به‌شێك له ماده و بڕگه‌كانی جێگای هه‌ڵوه‌سته‌یه.
گوڵاڵه سدیق له راگه‌یه‌نداوێكدا باس له‌وه ده‌كات كه "بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بانكیه‌كه‌ی (هه‌ژماری من)، له بانكه‌كه گرێبه‌ستێكی ئه‌لكترونی بۆ موچه‌خۆره‌كه واژۆ ده‌كه‌ن كه به‌شێك له ماده و بڕگه‌كانی جێگای هه‌ڵوه‌سته‌یه".
ئه‌و شاره‌زایه ئه‌م ماده و بڕگانه‌ی وه‌ك نموونه خستووه‌ته‌ڕوو:
1- به واژۆكردنی ئه‌م گرێبه‌سته پابه‌ندم له‌هیچ بانكێكی تر هه‌ژماری بانكی نه‌كه‌مه‌وه.
2- بانكم كرده وه‌كیلی خۆم (به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ من) هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت ئه‌و قه‌رزانه‌ی حكومه‌ت داوای لێده‌كات ده‌فعیان بكات و له موچه‌كه‌م بیهێنێته خواره‌وه.
3- بانك هه‌ركاتێك بیه‌وێت (به‌ڕه‌هایی، هه‌ر له‌ڕاستیدا ووشه‌ی ڕه‌هاییان به‌كارهێناوه) ده‌توانێت عموله‌ی موچه‌كه‌م بگۆڕیت بۆ هه‌رچه‌ندێك كه بانك دایده‌نێت و پێویست به گه‌ڕانه‌وه بۆ من نه‌كات".
گوڵاڵه سدیق روونیشیكردووه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵێك شتی سه‌یرتر له مه‌رجه‌كان ئه‌مانه‌ن:ـ
1- ته‌له‌فۆنت بۆ ده‌كرێت ده‌ڵێن وه‌ره كارت وه‌ربگره‌وه و باسی گرێبه‌سته ئه‌لكترونییه‌كه ناكرێت.
2- دوای ئه‌وه‌ی واژۆی ئه‌لكترۆنیت پێده‌كرێت ئینجا اعلانی ده‌كه‌ن كه ئه‌مه گرێبه‌ستێكه واژۆت كردوه.
3- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌رجه‌كان به كاغه‌ز نیشانی كه‌س ناده‌ن.
4- ناهێڵن مه‌رجه‌كانی گرێبه‌سته ئه‌لكترونییه‌كه وێنه‌بگری.
5- وێنه‌ی گرێبه‌سته ئه‌لكترۆنیه‌كه‌ت پێناده‌نه‌وه.
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌م زانیارییانه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكی گرێبه‌سته ئه‌لكترونییه‌كان بۆی نێردراوه".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" به یه‌كێك له
پرۆژه سه‌ركه‌وتوو ستراتیژه‌كانی داده‌نێت و هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ
بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت،
به‌ڵام به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان
متمانه‌یان به‌و پرۆژه‌یه نییه و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و داوكارن
مووچه‌كانیان له بانكه‌كانی حكومه‌تی عێراق "ته‌وتین" بكرێت.
PM:10:55:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 15904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت