كیلابی: کێشەی سیولە لە بەغداد نییە، بەڵکو حکومەتی هەرێم هەموو داواکارییەکانی جێبەجێ نەکردووە
وێستگه نیوزـ
یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق هۆکاری نەناردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدادەوە ئاشکراكرد و وتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داواکارییەکانی جێبەجێنەکردووە".
له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵ8، یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "کێشەی سیولە لە بەغداد نییە، بەڵکو حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داواکارییەکانی جێبەجێنەکردووە".
كیلابی جه‌ختیكرده‌وه كه جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانی به‌غدا له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی تائێستا به‌غدا موچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه نه‌كردوه.
سه‌باره‌ت به ته‌وتینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش، كیلابی وتی: هەر سێ بانکی فیدڕاڵی رافیدەین، رەشید و تی بی ئای ئامادەن لە ماوەی مانگێکدا هەژماری بانکی بۆ تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم بکەنەوە، تیشی، بەکردنەوەی هەژمار لەو بانکە فیدڕاڵییانە، بەدەر لە سوودی مووچە، مووچەخۆرانی هەرێم دەتوانن هاوشێوەی هاوتاکانیان لە عێراق سودمەندبن لە وەرگرتنی قەرز و پێشینە.
کلابی راشیگەیاند، بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی لەو سێ بانکە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، پێویست ناکات بانکەکان لق لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی 21ی نیسانی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق، دەستیکرد بە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی موچەی رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق كردوه.
PM:11:28:27/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت