له زیندانی ئه‌لحوت له عێراق 11 كه‌س به تۆمه‌تی تیرۆر له‌سێداره‌دران
وێستگه نیوزـAFP
رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو، به گوێره‌ی وته‌ی دوو به‌رپرسی ئه‌منی و ته‌ندروستی كه قسه‌یان بۆ ئاژانسی فرانس پرێس كردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌م هه‌فته‌یه‌دا، له رێگه‌ی هه‌ڵواسینه‌وه لانی كه‌م 11 كه‌سیان له‌سێداره‌داوه.
به‌رپرسێكی ئه‌منی له پارێزگای زیقار، به ئاژانسی ناوبراوی راگه‌یاندووه: "له شاری ناسرییه و له زیندانی ئه‌لحوت و به سه‌رپه‌رشتی تیمێكی كاركردن له وه‌زاره‌تی داد، 11 تیرۆریستی سه‌ر به داعش، بڕیاری له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا".
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی زیقار، پشتڕاستیكردووه به‌وه‌ی "ته‌رمی 11 تۆمه‌تباری وه‌رگرتووه كه رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو، له زیندانی ئه‌لحوت، سزای لهسێدارهكانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه".
به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (واع) بڵاویكردووه‌ته‌وه، له 18 نیسانی ئه‌م مانگه، دادگایه‌كی عێراقی، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر 8 تۆمه‌تباردا سه‌پاند كه تۆمهتباركرابوون به‌وه‌ی له ناوه‌وه‌ی زیندانه‌كان، ده‌ستگیركراوه‌كانیان ده‌كرد به لایه‌نگرانی داعش.
له مانگی شوباتی رابردوو، عێراق له زیندانی ناسرییه، پێنج عێراقی له‌سێداره‌دا كه به تۆمه‌تی تیرۆر تۆمهتباركرابوون.
ساڵی 2005 له عێراق یاسایه‌ك ده‌رچوو، به پێی ئه‌و یاسایه، هه‌ر كه‌سێك به تۆمه‌تی "تیرۆر" تۆمه‌تباركرا، له‌سێداره ده‌درێت. ئه‌و تۆمه‌ته ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه سه‌ر به گروپه توندڕه‌وه‌كانن، ئه‌گه‌رچی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه، به دیاریكراوی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ئه‌نجامدابێت.
له‌و كاته‌وه‌ی عێراق له ساڵی 2017، رایگه‌یاند "سه‌ركه‌وتنی" به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستهێناوه، دادگاكانی عێراق سه‌دان بڕیاری له‌سێداره‌دانیان ده‌رحه‌ق به ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه ده‌ركردووه.
له عێراق له ساڵی 2014وه، له چوارچێوه‌ی كاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تووندڕهوهكه، نزیكه‌ی 2 هه‌زار و 500 سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام له سوریا نزیكه‌ی 900 سه‌ربازی ئه‌مریكی هه‌یه.
ئا‌یان مهكاری نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، رایگه‌یاند له حاڵی حازردا، هیچ پلانێك نییه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان له عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا رۆڵێ هاوپه‌یمانان له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، بریتییه له به‌هێزكردنی توانا ناوخۆییه‌كان بۆ ڕوبه‌رووبونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش.
PM:02:51:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت