سودانی بڕیاری دا یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق خه‌ڵات بكات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا به پێدانی پارچه‌یه‌ك زه‌وی نیشته‌جێبوون و مووچه‌یه‌كی مانگانه و 10 ملیۆن دینار خه‌ڵاتی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلیمپیی عێراق له یاری تۆپی پێدا بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی ئایاری 2024 محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له یاریزانان و ده‌سته‌ی راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵیمپیی عێراق كرد.
هه‌ر له‌میانی پێشوازیكردنهكهدا سه‌دانی بڕیاری دا به پێدانی پارچه‌یه‌ك زه‌وی نیشته‌جێبوون و مووچه‌یه‌كی مانگانه و 10 ملیۆن دینار به یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلیمپیی عێراق له یاری تۆپی پێدا.
رۆژی 2ی ئایاری 2024 هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵیمپیی عێراق له یاریی ده‌ستنیشانكردنی پله‌ی سێیه‌م و چواره‌می جامی ئاسیا كه یارییه‌كانی له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌چوون به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له ئیندۆنیزیای برده‌وه.
عێراق به‌بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه وه‌كو یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ره‌بی له كیشوه‌ری ئاسیا به‌شداری له ئۆڵیمپیادی 2024 له فه‌ره‌نسا ده‌كات و به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆكرانیا، ئه‌رجه‌نتین و مه‌غریب یاریی ده‌كات و یه‌كه‌م یارییان به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا ده‌بێت.
PM:04:55:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت