مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
نوری مالیکی
وێستگهنیوزـ
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بیستوویانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن بۆ دواى مانگى 10ـی ئەمساڵ.
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی نیسانی 2024، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا رایگەیاند: لیژنەیەک کار لەسەر پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکات و بیستوویانە لە سەرۆکایەتی هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن بۆ دواى مانگى 10ى ئەمساڵ.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دەسەڵاتى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستاندایە چ وادەیەک بۆ هەڵبژاردن دیاریدەکات.
لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نوری مالیکی وتی، پێدانى مووچە بەردەوام دەبێت.
باسی له‌وه‌شكرد: "پێویستە کێشەکان بەگوێرەى دەستوور چارەسەر بکەین و هەوڵدەدەین چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزینەوە و گەشبینم".
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا باسی لەوەشکرد، نێچیرڤان بارزانى چەند پێشنیازێکى بۆ چارەسەرى کێشە هەڵپەسێردراوەکان هەبووە.
له دووه‌م رۆژى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی نیشتمانی حیكمه، د. له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق و نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوه‌وه.
PM:02:21:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت