راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە. وێنە: سەرۆکایەتی هەرێـم
وێستگهنیوزـ
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا باسیان له گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ دادوه‌ر د. فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سیاسى و دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
باس لهوهشكراوه، هه‌ردوولا باسیان له گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و سوودوه‌رگرتنى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى بوارى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان له ده‌رفه‌ت و تواناكانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى عێراق كرد و جه‌ختیان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات كرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هه‌وڵه‌کان و رۆڵی ئه‌رێنیی دادوه‌ر فایه‌ق زێدان، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵات‌دا ده‌ربڕی و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
"سه‌ربه‌خۆییى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پاراستنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو"، ئه‌مه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
PM:02:31:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 816
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت