به‌رپرسێكی باڵای سوپای روسیا به تۆمه‌تی به‌رتیل وه‌رگرتن ده‌ستگیركرا
جه‌نه‌ڕاڵ ڤادیم شامارین
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی راپۆرته‌كان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی سوپای روسیا به تۆمه‌تی به‌رتیل وه‌رگرتن ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌مریكی ئه‌سۆشێتد پرێس به پشت به‌ستن به راپۆرته روسییه‌كان بڵاویكرده‌وه كه جه‌نه‌ڕاڵ ڤادیم شامارین جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی سوپای روسیا به تۆمه‌تی به‌رتیل وه‌رگرتن ده‌ستگیر كراوه.
ده‌ستگیركردنی ئه‌م جه‌نه‌راڵه نوێترینه له زنجیره‌یه‌ك ده‌ستگیركردن كه په‌یوه‌ندی به به‌رتیل وه‌رگرتنی به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازیی روسیاوه هه‌یه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ده‌ستگیركردنی شامارین دوای ده‌ستگیركردنی ژه‌نه‌ڕاڵ ئیڤان پۆپۆف، فه‌رمانده‌ی باڵای پێشووی ئۆپه‌راسیۆنی روسیا له ئۆكرانیا دێت كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا به تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل ده‌ستگیر كرابوو.
جه‌نه‌ڕاڵ ڤادیم شامارین هاوكات سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگرییه و ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی روسیاش له زاری دادگای سه‌ربازییه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه ماوه‌ی دوو مانگه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیمور ئیڤانۆڤ، جێگری وه‌زیری به‌رگری له مانگی نیسانی ڕابردوودا به تۆمه‌تی به‌رتیل وه‌رگرتن ده‌ستگیركراوه كه دۆستی نزیكی سێرگی شویگۆ بووه، كه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ده‌ستبه‌كاربوونی ڤلادیمێر پوتین له خولێكی نوێی سه‌رۆكایه‌تی روسیا له پۆستی وه‌زیری به‌رگری دوورخرایه‌وه.
دوای دوو ڕۆژ له لابردنی شویگۆ له پۆسته‌كه‌ی، ژه‌نه‌ڕاڵ یوری كوزنتسۆڤ، به‌رپرسی به‌شی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، به تۆمه‌تی به‌رتیل وه‌رگرتن ده‌ستگیركرا.
لای خۆیه‌وه دیمیتری پیسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا "كریملین" رایگه‌یاند كه هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاماژه نییه بۆ هه‌ڵمه‌تێك دژ به سوپا و له كۆنفڕانسێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووساندا وتی: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كارێكی به‌رده‌وامه و به‌شێكی دانه‌بڕاوه له چالاكییه‌كانی ده‌زگاكانی جێبه‌جێكردنی یاسا له وڵات‌دا”.
ڕاپۆرته‌كان له روسیاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڤلادیمێر تیلاێڤ جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای زیندانه فیدراڵیه‌كان له ناوچه‌ی مۆسكۆ به تۆمه‌تی به‌رتیل وه‌رگرتن ده‌ستگیر كراوه.
PM:07:34:23/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت