كه‌ش و هه‌وا راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی‌ گه‌رما له‌ زۆرینه‌ی‌ شاره‌كان له‌ سه‌روو 40 پله‌وه‌ ده‌بن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2024 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور و له‌ ناوچه‌كانی باكوور نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت".

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێت له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 9-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "سبه‌ینێ‌ دووشه‌ممه‌ 17- 6- 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێـت له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پله‌كانی‌ گه‌رما كه‌مێك نزم ده‌بێت له‌ تۆماركراوی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هه‌ولێر: 42  

سلێمانی: 40  

دهۆك: 41

كه‌ركوك: 44

هه‌ڵه‌بجه‌: 42

زاخۆ: 42

سۆران: 38

حاجی ئۆمه‌ران: 28

گه‌رمیان: 46


AM:11:18:16/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت