پوتن بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێنێت دوو مه‌رج ده‌خاته به‌رده‌م ئۆكرانیا
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا
وێستگهنیوزـ
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی به‌رده‌وامی ئۆكرانیا، دوو مه‌رجی هه‌یه و له گرنگی و بایه‌خی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی ئاشتی كه‌مكرده‌وه كه رۆژی شه‌ممه له سویسرا، بێ به‌شداریكردنی مۆسكۆ، ده‌ستپێده‌كات.
پوتن له لێدوانێكیدا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، جه‌ختی له‌وه كردووه له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئۆكرانیا هێزه‌كانی له چوار ناوچه كشانده‌وه كه مۆسكۆ داوای ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر واز له هه‌وڵه‌كانی ببێت بۆ بوون به ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی ناتۆ، ئه‌وا ده‌ست به دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ده‌كات.
سه‌رۆكی روسیا ده‌ڵێت: "هه‌ر كاتێك كیێف هێزه‌كانی به فیعلی له ناوچه‌كانی دۆنیتسك، لۆگانسك، خێرسۆن، زابوریجیا كشانه‌وه و وازی له پرۆژه‌ی بوون به ئه‌ندام له ناتۆ هێنا، ئێمه ده‌ستبه‌جێ بڕیاری ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نین و ده‌ست به دانوستان ده‌كه‌ین".
پوتن هه‌فته‌ی رابردوو، له‌به‌رده‌م كۆڕبه‌ندی ئابووری وتی، له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه تا حاڵی حازر، رووسیا كۆنترۆڵی 47 شارۆچكه و گوندی ئۆكرانیای كردووه، هه‌روه‌ها له گرنگی و بایه‌خی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی ئاشتی كه‌مكرده‌وه كه له سویسرا ده‌به‌سترێت و وڵاته‌كه‌ی بانگهێشت نه‌كراوه.
رۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، سویسرا میوانداری یه‌كه‌مین "لوتكه‌ی ئاشتی له پێناو ئۆكرانیا" له هاوینه‌هه‌واری لۆسرین سازده‌كات، له‌م لوتكه‌یه‌دا هه‌وڵده‌درێت نه‌خشه رێگایه‌ك دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا هه‌ر یه‌ك له ئۆكرانیا و رووسیا له پرۆسه‌ی ئاشتیدا به‌شداربن.
به‌ڵام كرێملین چه‌ندینجار دووپاتیكردووه‌ته‌وه له هیچ دانوستانێكدا به‌شداری ناكات، ئه‌گه‌ر كیێڤ رازی نه‌بێت به‌وه‌ی نزیكه‌ی له سه‌دا 20% خاكی ئۆكرانیا كه له ئێستادا رووسیا داگیریكردووه، نه‌خرێته سه‌ر رووسیا.
ئۆكرانیا هیواداره له‌م لوتكه‌یه‌دا، پشتگیرییه‌كی فراوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبێنێت، بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه به پێویستی ده‌زانێت بۆ كۆتایهێنان به شه‌ڕی دژی رووسیا.
PM:06:46:14/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 8872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت