عه‌لی باپیر چوار داواكاری ده‌خاته‌ڕوو
عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له په‌یامی جهژنیدا چوار داواكاری ده‌خاته‌ڕوو، ده‌شڵێت: "هه‌رچی زووتره كاتی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریی بكرێ.
عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه نووسیویه‌تی: "به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه سڵاو و جه‌ژنه‌پیرۆزه له یه‌كه یه‌كه‌تان ده‌كه‌م و، له خوای باڵاده‌ست و میهره‌بان داواكارم ته‌مه‌نی هه‌موولایه‌كمان پڕ بهرهكهتتر بكات و، خواپه‌رستییه‌كانی حاجییهكانیشمان قبووڵ بكات و، به ده‌ستی پڕی گاعهت و شادمانیی و سه‌لامه‌تییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه لای خزم و كه‌س و كاریان و به‌و بۆنه‌یه‌ش به پێویستم زانی ئاماژه‌یه‌كی كورت به هه‌ندێك بابه‌ت بكه‌م".
عه‌لی باپیر ده‌ڵێت: "هیوادارم هه‌رچی زووتره كاتی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریی بكرێ و چیدیكه په‌رچ و كۆسپ و گرێ و گۆتاڵی نه‌خرێته به‌ر، تاكو چیدیكه هه‌رێمه‌كه‌مان له بۆشایی دامه‌زراوه‌كاندا به‌سه‌ر نه‌بات".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "پێویسته هه‌ركام له حكومه‌تی نێوه‌ندیی و هه‌رێم چیدیكه به‌هۆی گوریس پچڕكێنهی نێوانیانه‌وه زیان به مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌گه‌یه‌نن و، هه‌ركه‌س له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ده‌ست و برد بكات له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی سه‌ر شانی و، هیچكه‌س و لایه‌ك به‌هۆی ته‌ماع تێكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانه‌وه، پڕۆسه‌كه په‌ك نه‌خات و خه‌ڵكه‌كه‌ش زیاتر باج نه‌ده‌ن".
ده‌شڵێت: "مسوڵمانانی فه‌ڵه‌ستین و غه‌ززه ڕۆژ بۆ ڕۆژێ بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانیان سه‌ختتر ده‌بێ، بۆیه با هه‌ركه‌س چی پێ ده‌كرێ له ناردنی هاوكاریی بۆیان، درێغیی نه‌كات، ئه‌مڕۆ دنیایه سبه‌ینێ قیامه‌ته".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگاری داواكاریشه "بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش پێویسته جێبه‌جێ بكرێ به‌تایبه‌ت كه به‌ره جه‌ژنانه، بێگومانیش خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌كانی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر به‌گشتیی و فشاركردنیان له حوكمڕانانی ئهمهریكاو ئه‌وڕووپا، كارێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ره، چونكه به‌داخه‌وه زلهێزه خۆسه‌پێنه‌كان زیاتر هێز و فشار ده‌یانجووڵێنێ نه‌ك ئه‌خلاق و ویژدان"!
PM:12:24:16/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت