پوتین: نزیكه‌ی 700 هه‌زار سه‌ربازی روسی له ئۆكرانیا ده‌جه‌نگن
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی روسیا ئاشكرایكرد كه نزیكه‌ی 700 هه‌زار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكرانیا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه گیانییه‌كان بكات.
به گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، دوێنێ هه‌ینی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا، له میانه‌ی رێزلێنان له ژماره‌یه‌ك سه‌رباز وتوویه‌تی: "نزیكه‌ی 700 هه‌زار سه‌ربازی روسی له‌و ناوچه‌یه‌دان كه تێیدا ئێمه ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
سه‌رۆكی روسیا له مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساڵانه‌ی خۆیدا كه به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ساڵه‌كه‌وه ئه‌نجامی ده‌دا، رایگه‌یاند 617 هه‌زار سه‌ربازی روسی، به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی شه‌ڕه‌كه‌ی سه‌ر ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و له‌و ژماره‌یه 244 هه‌زار سه‌رباز له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان.
ئه‌م ژماره نوێیه‌ی بوونی هێزه‌كانی روسیا له ئۆكرانیا، دوای ئه‌وه دێت مۆسكۆ له مانگی ئایاری رابردوو، هێرشێكی زه‌مینی گه‌وره و به‌رفراوانی كرده سه‌ر ناوچه‌ی خاركێف له باكوری خۆرهه‌ڵات.
مۆسكۆ زۆر به ده‌گمه‌ن باس له زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی له‌م ململانێیه‌دا ده‌كات و نایه‌وێت به جه‌نگ وه‌سفی بكات و پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی بنێت "ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی تایبه‌ت".
دواهه‌مین ئاماری فه‌رمی كه روسیا سه‌باره‌ت به كوژراوه‌كانی له ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی ئه‌یلولی 2022، له‌و رۆژه‌دا ژماره‌ی كوژراوه‌كانی گه‌شتبووه 5 هه‌زار و 937 سه‌رباز. به‌ڵام ژماره‌یه‌ك شیكار و هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ربه‌خۆ كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی خۆرئاوا ئه‌نجامیانداوه، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی روسیا به ده‌یان هه‌زار كوژراو ده‌خه‌مڵێنن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، دانی به‌وه‌داناوه كێشه‌ی په‌یوه‌ست به بوون به‌سه‌رباز (ته‌جنید) و رۆحی مه‌عنه‌وی له نێو ریزی هێزه‌كانیدا هه‌یه، كیێڤ ته‌مه‌نی بوون به سه‌ربازی بۆ ئاستێكی زۆر نزمكردووهتهوه و سزاكانی سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌شی توندتر كردووه‌ته‌وه كه خۆیان له خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌دزنه‌وه.
زیلینسكی له مانگی ئایاردا به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند: "ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه شوێنی یهدهگهكانمان پڕبكه‌ینه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری لیواكان چۆڵن".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئۆكرانیا له مانگی شوباتی ساڵی رابردوو رایگه‌یاند: "له دوو ساڵی یه‌كه‌می شه‌ڕه‌كه‌دا، نزیكه‌ی 31 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی كوژراون".
PM:12:48:15/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت