له كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌گمه‌ندا له ناوخۆی غه‌ززه ره‌خنه له حه‌ماس ده‌گیرێت
وێستگە نیوز-
به‌شێك له دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه، ره‌خنه له وه‌ڵامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌گرن، سه‌باره‌ت به پێشنیاری رێكه‌وتنی ئاگربه‌ست بۆ راگرتنی شه‌ڕه‌كه كه زیاد له 8 مانگه، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رده‌وامه و داوا ده‌كه‌ن كۆتایی به شه‌ڕه‌كه و خه‌م و ئازاره‌كانیان بێت.
ئه‌بو ئه‌یاد یه‌كێكه له دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌ڵێت: "ئه‌وه سوكایه‌تییه به ئێمه و به ئازاره‌كانمان و به‌و وێرانه‌یه ده‌كرێت كه دووچاری ژیانمان بووه".
ئه‌بو ئه‌یاد پێیوایه سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس ده‌ستیان به كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه گرتووه، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "نایانه‌وێت كورسییه‌كه به‌جێبێڵن، ئێوه‌ش وه‌ك سه‌ركرده‌كانی ده‌ره‌وه، به خۆشی و ئارامی ده‌خه‌ون، چۆنتان بوێت ئاوا ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه، هیچ شتێكی ئێره‌تان بۆ گرنگ نییه".
ئه‌م پیاوه كه له په‌نجاكانی ته‌مه‌نیدایه، له سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس ده‌پرسێت: "ئایا تاقیتانكردووهتهوه یه‌ك رۆژ ئه‌م ژیانه‌ی ئێستای ئێمه بژین؟".
ئوم عه‌لا كه ته‌مه‌نی 67 ساڵه، له‌و بڕوایه‌دایه سه‌ركردایه‌تی حه‌ماس، گرنگی و بایه‌خ به كۆتایی هێنانی نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین نادات، ئه‌گه‌ر نا: "بێ هیچ دوو دڵییه‌ك، به پێشنیاری ئاگربه‌سته‌كه رازیدهبوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "حه‌ماس میلله‌تی په‌لكێشی شه‌ڕی قڕكردن كردووه، ئێمه هه‌رگیز به خه‌یاڵماندا نه‌ده‌هات له‌ناو شه‌ڕێكی له‌و جۆره‌دا بژین".
ئه‌و پێیوایه ئه‌م دواخستن و درێژه‌پێدانه‌ی شه‌ڕه‌كه، له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه، له كۆتایدا مانای "ته‌نازولكردنی زۆرتره".
ئه‌بو شاكر ته‌مه‌ن 35 ساڵه و ده‌پرسێت و ده‌ڵێت: "حه‌ماس ئه‌وه نابینێت ئێمه شه‌كه‌ت و ماندوو بووین، وێران بووین، نه‌هامه‌تییه‌كانمان نه له ژماردن دێت و نه كۆتایی پێدێت. چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ن؟ گره‌و له‌سه‌ر چی ده‌كه‌ن؟".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به هه‌ر نرخێك بووه پێویسته ئه‌م شه‌ڕه راگیرێت، ناتوانین به‌رگه‌ی زیاتر بگرین".
سه‌نته‌ری فه‌له‌ستین بۆ توێژینه‌وه‌ی سیاسی و روپێویی، راپرسییه‌كی ئه‌نجامداوه كه هه‌زار و 510 كه‌سی له‌خۆگرتووه، له‌وانه 760 كه‌س له كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو،750 كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه.
راپرسییه‌كه ده‌ریخستووه حه‌ماس هێزێكی سیاسییه و خاوه‌نی زۆرترین جه‌ماوه‌ره، چونكه له 40% ئه‌وانه‌ی به‌شداری راپرسییه‌كه‌یان كردووه، حه‌ماس-یان هه‌ڵبژاردووه، پاشان به رێژه‌ی ته‌نها له 20% بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح به سه‌ركرایه‌تی مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌له‌ستین-یان هه‌ڵبژاردووه.
هه‌ر به گوێره‌ی راپرسییه‌كه، له 57% ئه‌وانه‌ی به‌شداری راپرسییه‌كه‌یان كردووه، پشتگیریان له بڕیاری هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری حه‌ماس كردووه. به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه، به به‌راورد به‌و راپرسییه‌ی پێش سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامدرابوو، كه‌می كردووه. له‌و راپرسییه‌دا له 71% ئه‌وانه‌ی به‌شداری راپرسییه‌كه‌یان كردبوو، پشتگیریان له هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس كردبوو.
له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران، حه‌ماس رایگه‌یاند به رێكه‌وتنی ئاگربه‌ست رازییه، ئه‌و بڕیاره خۆشی و شادی خسته دڵی دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه و ده‌ستیانكرد به هاتنه‌ده‌ره‌وه و ئاهه‌نگگێڕان.
به گوێره‌ی راپرسییه‌كه، دوو له‌سه‌ر سێی به‌شداربووان، له‌و كاته‌دا پشتگیریان له بڕیاره‌كه‌ی حه‌ماس كردووه و پێشبینیان كردووه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا ئاگربه‌ست ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو، وایكردووه ئوم شادی، داوا له حه‌ماس بكات كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بێنێت و ده‌ڵێت: "پێویسته حه‌ماس ده‌موده‌ست كۆتایی به شه‌ڕ بێنێت، بێ ئه‌وه‌ی له دوای شه‌ڕه‌كه، هه‌وڵدا كۆنترۆڵ و حوكمی غه‌ززه بكات".
هه‌روه‌ها ده‌پرسێت: "چیمان له‌م شه‌ڕه ده‌ستكه‌وت، جگه له كوشتن و وێرانكردن و كۆمه‌ڵكوژی و برسییه‌تی؟ تا ته‌مه‌نی شه‌ڕه‌كه درێژتربێت، ئازاری ئێمه و ئازاری خه‌ڵك زیاتر ده‌بێت".
AM:10:30:14/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2884
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت