بزووتنه‌وه‌ی جیهاد مه‌رجه‌كانی بۆ ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند كه بارمته ئیسرائیلییه‌كان به چه‌ند مه‌رجێك ئازاد ده‌كرێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی حوزه‌یرانی 2024 سه‌رایای قودس، باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستین چه‌ند مه‌رجێكی بۆ ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان راگه‌یاند.
رۆیته‌رز له زاری سه‌رایای قودسه‌وه رایگه‌یاند كه تاكه ڕێگا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته ئیسرائیلییه‌كان، كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئیسرائیله له كه‌رتی غه‌ززه و كۆتاییهێنان به هێرشه‌كانی و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكه بۆ ئاڵوگۆڕی بارمته ئیسرائیلییه‌كان به ده‌ستگیركراوه فه‌له‌ستینییه‌كان.
راگه‌یاندنی ئه‌م مه‌رجانه له كاتێكدایه كه شه‌ڕه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه له نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی گروپه فه‌له‌ستینییه‌كان به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ك میدیا ئیسرائیلییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ئیسرائیل له شه‌ڕه‌كانی شاری ره‌فه‌ح له باشووری كه‌رتی غه‌ززه، 8 سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژراون.
ماڵپه‌ڕی "ههدشۆت بزمان" له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر پێنجی به‌یانی، له غه‌ززه، دژه مووشه‌كێك ئاراسته‌ی زرێپۆشێك كراوه كه 8 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری تێدابوو، ده‌ستبه‌جێ ته‌قیوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ناوه‌وه خه‌وتبوون گیانیان له‌ده‌ست دا و سووتان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كۆپته‌ره ئیسرائیلییه‌كان كه سه‌ربازانی ڕووداوه‌كه‌ی ڕه‌فه‌حیان هه‌ڵگرتبوو، له نه‌خۆشخانه‌كانی بهیلینسۆن و شعارێ تسیدیك نیشتنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتی كرده‌وه كه سوپای ئیسرائیل كه‌سوكاری هه‌شت سه‌ربازی ئیسرائیلی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه منداڵه‌كانیان له شه‌ڕه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه كوژراون، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به مووشه‌كی دژه تانك پێكراوه.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌وه له 7ی ئۆكتۆبه‌ر، ژماره‌ی كوژراوانی سوپای ئیسرائیل به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه. سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌كه 600 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به هه‌زاران كه‌سیش بریندار بوون.
ڕۆژی هه‌ینی ڕاپۆرتێكی ئیسرائیلی ئاشكرای كرد كه به‌رپرسانی باڵای ئه‌منی ئه‌و وڵاته مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ره‌فه‌ح دوای چه‌ند ڕۆژێك كۆتایی پێبێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته، كه له‌لایه‌ن ده‌زگای په‌خشی ئیسرائیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌رپرسانی ئه‌منی مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن كه ئۆپه‌راسیۆنی ڕه‌فه‌ح له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا دوای چۆڵكردنی ته‌واوی دانیشتوانی مه‌ده‌نی كۆتایی پێبێت.
PM:03:56:15/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت