شیوعییه‌ك كه‌ركوك ده‌بات به‌ڕێوه
عه‌لی حه‌مادی عه‌بد یاریده‌ده‌ری پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كاروباری هونه‌ری
وێستگه‌نیوز-
پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت، یاریده‌ده‌رێكی خۆی كه سه‌ر به حزبی شیوعی عێراقه، به وه‌كاله‌ت له شوێنه‌كه‌ی خۆی داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی كاروباره‌كانی پارێزگا ببات به‌ڕێوه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی نووسراوی ژماره 15774 كه له 2024/6/12 ده‌ركراوه، راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
له نووسراوه‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، عه‌لی حه‌مادی عه‌بد یاریده‌ده‌ری پارێزگار بۆ كاروباری هونه‌ری، به وه‌كاله‌ت له شوێنی خۆی داناوه تا كاروباره‌ی پارێزگا به‌ڕێوه‌ببات.
راکان جبوری، پێشتر جێگری پارێزگاری کەرکوک بوو، لە دوای هێرشەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ سەر کەرکوک لە 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 بە وەکالەت، کرایە پارێزگاری کەرکوک و له‌و كاته‌وه شاره‌كه ده‌بات به‌ڕێوه.
هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی شه‌ش مانگه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جگه له شاره‌كانی هه‌رێم، ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان تا ئێستا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆنه‌بووه‌ته‌وه تا پارێزگارێكی نوێ بۆ شاره‌كه دیاری بكات.
AM:10:56:16/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 4992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت