باردێلا به‌ڵێنی دا... ئاسانكاری بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئیسلامییه بیانییه‌كان له فه‌ره‌نسا ده‌كه‌م
وێستگه‌نیوز-
جۆردان باردێلا سه‌ركرده‌ی راستڕه‌وی توندڕه‌و له فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر به سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێردرێت، كار بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه به ئیسلامی بیانی وه‌سفی كردن.
باردێلا له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "BFM TV"ی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند له میانه‌ی هه‌فته‌كانی یه‌كه‌می فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌یدا، له په‌رله‌مان یاسای كۆچ ده‌رده‌كات.
ئه‌م سه‌ركرده راستڕه‌وه، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، باس له‌وه ده‌كات ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م یاسایه، له سه‌ره‌تادا بریتی ده‌بێت له "ئاسانكاری كردن بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی تاوانباران و ئیسلامییه بیانییه‌كان، له رێگه‌ی هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌ست و كۆت و به‌نده كارگێڕییه‌كانی ئێستا"، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بخاته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مافی به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسی له رێگه‌ی له‌دایكبوونه‌وه/ الولاده" و ده‌ڵێت: "پرسی كۆچ و كۆنترۆڵكردنی سنوره‌كانمان، ده‌كه‌مه یه‌كێك له كاره لهپێشینهكانم كه له‌گه‌ڵ كاره له‌پێشینه‌كانی فهرهنسییهكانیشدا گونجاوه".
ئه‌و سیاسییه فه‌ره‌نسییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا لێدوانه‌كانی، په‌یامێكی روونه كه فه‌ره‌نسا، له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ودا، نابێته وڵاتێك بۆ كۆچی به‌كۆمه‌ڵی نایاسایی.
له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، گردبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی راستڕه‌وی تووندڕه‌و رایگه‌یاند كه جۆردان باردێلا سه‌رۆكی ئێستای پارته‌كه، كاندید ده‌بێت بۆ كێبڕكێكردن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا.
ماكرۆن رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی (په‌رله‌مان)ی دا، هه‌روه‌ها داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته‌ی كرد، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، دووچاری شكستێكی قورس هات.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، راستڕه‌وی توندڕه‌وی فه‌ره‌نسی، به سه‌ركردایه‌تی جۆردان باردێلا له فه‌ره‌نسا هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی برده‌وه و نزیكه‌ی 32.5% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش توانی له پارته‌كه‌ی ماكرۆن بباته‌وه كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، ته‌نها 14.6% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
PM:01:50:15/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت