پاش خۆرگیرانهكهی دوێنێ زۆر كهس توشی ئازاری چاویان بوون
وێستگە ستایل-
هاوڵاتیانی ئەمریکای باکوور ڕۆژی دووشەممە (8ی نیسان)خۆرگیرانی تەواوەتیان بینی، ڕەنگە هەندێکیان تەندروستی چاوەکانیان بخەنە مەترسییەوە بۆ بینینی ئەو ڕووداوە دەگمەنە.
پزیشکان و پسپۆڕانی ناسا داوایان له هاوڵاتیان كردوه تەماشای مانگگیرانەکە نەکەن تەنها بەبێ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی گونجاو، وەک چاویلکەی خۆرگیران بەڵام هەندێک کەس پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانەوە.
لهچهند كاتژمێری ڕابردوودا "ترێندی ئازاری چاو" سۆشیال میدیای تهنی، یەکێک لە بەکارهێنەرانی ئێکس لە شاری مانیتۆبای کەنەدا، نووسیویەتی: "ئێستا چاوەکانم دەکوڵێن و ملم بە شێوەیەکی گوماناوی ئازاری هەیە".
بەکارهێنەرێکی دیکەش نووسیویەتی: "بەردەوام بە چاوی ڕووت سەیری مانگگیرانەکەم دەکرد! ئێستا ئازار دەچێژم! سەرئێشەم هەیە و چاوەکانم دەکوڵێن".
یەکێکیان ڕایگەیاندووە، "چاوەکانم تەنانەت بە چاویلکەی باشیش کەمێک ئازاریان هەبووە". یەکێکی دیکەش پشتڕاستی کردەوە: "بە چاویلکە سەیری مانگگیرانەکەم کرد، ئێستا چاوەکانم ئازاریان هەیە".
شارەزایان دەڵێن: تۆڕی چاو، لە پشتی چاو، دەماری ئازاری نییە، بۆیە هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە لەبارەی زیانەکانی چاولێکردن لە خۆرگیرانەوە هاوڵاتیان ههستیان پێنهكردوه و تۆڕی چاو تێکدهچێت پێش ئەوەی تەنانەت درکی پێبکەیت، لەوانەیە تا ئەو کاتە زۆر درەنگ بێت بۆ ئەوەی چاوەکانت ڕزگار بکەیت".
پزیشکەکان ڕوونیان کردەوە کە "ماکولا" یەکێکە لە ناوچە هەرە لاوازەکانی تۆڕی چاو، بههۆی تهماشاكردنی خۆرگیرانهوه بە شێوەیەکی کاتی یان هەمیشەیی دهسوتێت ئهگهر تهنها بۆ چەند چرکەیەک تهماشای دیمهنی خۆرگیرانەكهت كردبێت.
گۆڤاری کۆمەڵەی پزیشکی ئەمریکی لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا بڵاویکردەوە: "کاتێک شانەکانی تۆڕەی چاو لەناوچوون، ناتوانرێت دووبارە دروستبکرێنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەمیشەیی بینینی ناوەندی."
PM:04:25:09/04/2024
ئهم بابهته 756
جار خوێنراوهتهوه