توێژینه‌وه‌یه‌ك هۆكاری توشبوونی گه‌نجانی به شێرپه‌نجه ئاشكرا كردوه
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان به‌رده‌وام به‌دوای ئه‌وه‌دا وێڵن ئه‌و هۆكاره بدۆزنه‌وه كه وایكردوه ڕێژه‌ی توشبوون به چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه له‌ناو گه‌نجان زیاد بكات، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كیش ده‌ریخستوه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به پیربوونی بایلۆجیه‌وه هه‌یه.
پیربوون به‌رپرسی سه‌ره‌كی توشبوونه به چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه، به‌ڵام زۆرجار مرۆڤ له‌ڕووی بایلۆجیه‌وه پیر ده‌بێت و هۆكاره‌كه‌شی سیستمی ژیانكردن و دڵه‌ڕاوكێ و سترێس و بۆماوه‌ش ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت.
بین كاو مامۆستایه له زانكۆی واشنتن له سانت لویس ده‌ڵێت" هه‌موو ده‌زانین شێرپه‌جه نه‌خۆشی پیریه، به‌ڵام ئێستا گه‌نجان زۆر توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن و هۆكاره‌كه‌شی پیربوونی بایلۆجییه.
هۆكاره‌كانی پیربوونی بایلۆجی:
پسپۆڕان چه‌ند حاڵه‌تێكیان وه‌ك باوترین هۆكاره‌كانی پیربوونی بایلۆجی خستۆته ڕوو ئه‌وانیش بریتین له
1- ئه‌لبۆمین: ئه‌م پرۆتینه جگه‌ر دروستی ده‌كات و له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن كه‌مده‌كات.
2- كریاتینین: ئه‌مه به‌رهه‌می پاشماوه‌یه له خوێندا كۆده‌بێته‌وه، له ئه‌نجامی هه‌رسكردنی پرۆتین و تێكشكاندنی شانه‌ی ماسولكه‌ی دروست ده‌بێت.
3-گلوكۆز: له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن ئاستی شه‌كر له خوێندا به‌رز ده‌بێته‌وه پاش خواردنی ژه‌مه‌كان.
4-ڕێژه‌ی خانه لیمفاویه‌كان: خه‌ستی خڕۆكه سپیه‌كانی خوێن به‌رپرسه له كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن ژماره‌ی خڕۆكه سپیه‌كان كه‌مده‌كاتز
5-ناوه‌ندی قه‌باره‌ی خانه‌كان: ناوه‌ندی قه‌باره‌ی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن زیاد ده‌كات.
6-ژماره‌ی خانه‌كانی خڕِۆكه سپیه‌كان: ئه‌مه له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن كه‌مده‌كات.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ی گه‌نجان كوالیتی ژیانیان باش نییه و سترێسن ته‌مه‌نی بایلۆجیان زیاتر ده‌بێت له ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌یان ئه‌وه‌ش مه‌ترسی توشبوون به هه‌ریه‌ك له شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و گه‌ده و ڕیخۆڵه و منداڵدان زیاد ده‌كات.
PM:03:11:09/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3288
جار خوێنراوه‌ته‌وه