دادگای ئه‌مه‌ریكا: بالدوین له كه‌یسی ته‌قه‌كردنی فیلمی Rust درۆی كردوه
وێستگە ستایل-
داواکارانی گشتی له بابه‌تی لێپێچینەوە لە دۆسیەی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌ی له کاتی وێنەگرتنی فیلمی "ڕەست”دا به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا، ڕایانگەیاندووە ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ئەلیک باڵدوین "بە ئاشکرا درۆی کردووە" بۆ ئەوەی خۆی لەو ڕووداوە بێبەری بکات به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میه‌وه وایكردوه ژیانی فۆتۆگرافەرێک كۆتایی پێبێت.
فیلمی ڕه‌ست لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021 لە کێڵگەیەک لە شاری نیو مەکسیکۆ لە باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا كاری وێنەگرتنی بۆ كرا‌و، به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌ی ڕویداوه وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه گۆڕاوه بۆ کارەسات.
بڕیار وابووه ئەلیک باڵدوین تەنها فیشەکی سپی لە چه‌كه‌كه‌یدا به‌كاربهێنێت بۆ دیمه‌نی فیلمه‌كه، به‌ڵام فیشه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی به‌كارهێناوه و به‌و هۆیه‌وه وێنه‌گری سینه‌مای هالینا هاچینز ی كوشتوه و دەرهێنەری فیلمه‌كه جۆیل سۆزای بریندار کردوه.
بالدوین تۆمەتبارە بە کوشتنی ئەنقەست، سزای زیندانیکردنی 18 مانگی بەسەردا سەپێنراوە، ئەو دووپاتی دەکاتەوە کە دڵنیایی وەرگرتووە کە چەکەکەی بێ زیان بووە، هەروەها بریکارەکانی تۆمه‌تبار هەوڵدەدەن دادگاییکردنەکەی هەڵبوەشێننەوە کە بڕیارە لە مانگی تەمموزدا ئەنجام بدرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م تۆمه‌تباره ڕەتیدەکاتەوە کە له ده‌مانچه‌ی ئه‌وه‌وه فیشه‌ك ده‌رچوبێت ئەمەش وه‌ك بابه‌تێكی گاڵتەجاڕی ته‌ماشا ده‌كرێت، داواکاری گشتی بەرپرس له دۆسیەکە داوای بەردەوامبوونی دادگایی‌کردنی بالدوین دەکەن.
لێکۆڵینەوەیەکی FBI گەیشتۆته ئەو ئەنجامەی ئەو چەکەی ئەکتەرەکە هەڵیگرتبوو ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی نه‌بووایه فیشه‌كی لێوه ده‌رنه‌ده‌چوو، واته بالدوین خۆی په‌نجه‌ی پیادا ناوه و فیشه‌ك له چه‌كه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌رچووه.
داواکارانی گشتی ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو ئەکتەرە "بە ئاشکرا درۆی کردووە سەبارەت بە ڕەفتارەکانی" لە کاتی سێتی فیلمەکەدا، و چیرۆکەکەی گۆڕیوە بۆ ئەوەی هیچ بەرپرسیارێتییەکی نەبێت.
PM:02:56:09/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوه‌ته‌وه