توێژینه‌وه‌یه‌ك:ChatGPT كار له توانای یاده‌وه‌ری ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه ئاشكرای كردوه ئه‌و خوێندكارانه‌ی پشت به ChatGPT ده‌به‌ستن یاده‌وه‌ریان لاوازتره به‌راورد به‌و خوێندكارانه‌ی پشت به‌م سیستمه نابه‌ستن بۆ كاره‌كانیان.
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری International Journal of Educational Technology in Higher Education بڵاوكراوه‌ته‌وه توێژه‌ره‌وه‌كان بۆچوونی سه‌دان خوێندكاری زانكۆیان وه‌رگرتوه كه كاندیدی خوێندنی دكتۆرا بوون.
ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له ئاستێكی ئه‌كادیمی به‌رز ده‌خوێنن زیاتر ئاره‌زووی به‌كارهێنانی ChatGPT ده‌كه‌ن، به‌بۆچوونی خوێندكاران ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م ئه‌په باش بێت یان خراپ له هه‌ردوو دۆخه‌كه‌دا ئه‌ركی خوێندكار كه‌م ده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی ئه‌و خوێندكارانه‌ی ویستی به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی به‌رزیان هه‌بووه خۆیان دوور گرتوه له به‌كارهێنانی ئه‌م ئه‌په و ده‌ركه‌وتوه ئه‌وانه‌ی پشت به‌م ئه‌په نابه‌ستن توانای یاده‌وه‌ریان باشتر و به‌هێزتره به‌راورد به‌و خوێدكارانه‌ی بۆ خوێندنه‌كه‌یان ChatGPT به‌كارده‌هێنن.
PM:10:59:08/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه