هۆكار و نیشانه‌كانی نه‌خۆشی پاركنسۆن
وێستگە ستایل-
نەخۆشی پارکینسۆن، بریتیه له پچڕانی پەیوەندی نێوان مێشک و جەسته به‌هۆیه‌وه كه‌سی نه‌خۆش جوڵەی نەخوازراو یان کۆنترۆڵنەکراو ده‌كات، وەک لەرزین و ڕەقبوون و کێشەی هاوسەنگی و هەماهەنگی، له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆر محمد پزیشکی مێشک و دەمار هۆكار و نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌خاته ڕوو.
ئه‌م پزیشكه له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌وه ده‌ڵێت"ھۆکاری ئه‌م نه‌خۆشییه بریتییە لە تێکشکان و مردنی ئەو خانانەی لە مێشک‌دا بەرپرسن لە کۆنتڕۆڵکردنی جوڵە بە نزیکەیی 10 ملیۆن کەس لە جیھاندا توشبووی ئەم نەخۆشیەن کە کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر چالاکیە ئاساییەکانی ڕۆژانەی مرۆڤ."
نیشانەکانی نه‌خۆشییه‌كه بریتین له:
1-لەرزینی دەست و قاچ و شەویلگە
2-ڕەقبوون و گرژبوونی ماسولکەکان بۆ ماوەیەکی زۆر
3-جوڵەی ھێواش و خاو
4-لەدەستدانی ھاوسەنگی لەش کە ڕەنگە ببێتە ھۆی کەوتن
5-خەمۆکی
6-لەدەستدانی توانای خواردن جوین و قوتدان، یان کێشە لە قسەکردن
7-قەبزی
PM:10:43:08/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه