ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه به‌رده‌ست ده‌بێت؟
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی"FDA" پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێت به خێرای ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت له‌سه‌ر ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه به كه‌مترین ماوه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م ده‌رمانه چه‌ند توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ژیانی نه‌خۆش باشتر بكات یان درێژی بكاته‌وه.
دكتۆر ئه‌زیكیال ئیمانویل پسپۆڕی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه له زانكۆی په‌نسلڤانیان هه‌رچه‌نده به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌ی نه‌كردوه به‌ڵام ده‌ڵێت"پاش 5 ساڵ له یه‌كه‌م ڕه‌زامه‌ندیدان بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه و چه‌ندین كه‌س هه‌یه ئه‌م ده‌رمانه به‌كارده‌هێنن به‌ڵام هێشتا ڕوون نییه ئه‌م ده‌رمانه سوودی هه‌بووه بۆیان یان نا"
پرۆگرامی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی ڕێگه ده‌دات به ڕه‌زامه‌ندی پێشوه‌خته بۆ هه‌ر ده‌رمانێك كه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار و بكوژ.
له‌به‌رامبه‌ریشدا كۆمپانیاكانی ده‌رمان به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان باشترین به‌ڵگه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان به‌ده‌ست بهێنن.
PM:10:28:08/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه