‌ڕێنمای گرنگ بۆ توشبووان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌

وێستگە ستایل-

پزیشكان ئامۆژگاری نەخۆشانی شەکرە ده‌كه‌ن بۆ ئەوەی بەدوور بن لەماکی شەکرەی پێ، دکتۆر‌ ‌زاگرۆس‌ ‌پسپۆڕی‌ ‌نەخۆشیەکانی‌ ‌هەناو‌ ‌و‌ ‌شەکرە‌ ‌و‌ ‌کوێرە‌ ‌گلاندەکان‌ له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند ورده‌كاریه‌كی خستۆته‌ ڕوو.

1-ڕوژانە سەیری پێیەکانت بکە.
2- ڕۆژانە پێیەکانت بەئاو و سابوون بشۆ
3- ئەگەر پێیەکانت ووشک بوو ئەوا کرێمی شێدارکەرەوەی پێست بەکار بھێنە.
4- نینۆکەکانت ببڕە مەیەڵە درێژ بن بەڵام زۆر کورتی مەکەرەوە.
5- ڕوژانە گۆرەویەکانت بگۆڕە.
6- ھەرگیز بەپێی پەتی ھاتوو چۆ مەکە.
7- ھەرگیز پێیەکانت نزیک مەکەرەوە لەسەرچاوەی گەرمی وەکوو زۆپا، چونکە قاچەکانت ھەست بەگەرمی ناکەن وە لەئەنجامدا تووشی سوتان دەبن، ھەروەھا با پێکانت دوور بن لە ساردی بۆ نموونە ڕۆیشتن لەناو بەفردا.
8- ئەگەر مێخەکە یان پێستی ئەستوور لەسەر پێیەکانت ھەبوو ھەوڵ مەدە خۆت لای بەیت ھەرگیز.
9- ھەمیشە سەیری پێڵاوەکانت بکە بزانە ھیچ جەستەیەکی نامۆی تیادا نیە وەکو بزمار.
10- ھەمیشە پێڵاوی ڕێک بە ئەندازەی پێیەکانت لە پێ بکە، نەتەسک بن نە فراوان وە با چەرمەکەی نەرم بێت وەکو پێی دەڵێن پێڵاوی پزیشکی.
11- ئەگەر بڵق لەسەر پێیەکانت ھەبوو ھەرگیز نەیان تەقێنیت.
12- ئەگەر برینێکی بچووک لەسەر پێەکانت ھەبوو ئەوا بەشاشی پاکژ و پلاستەر دای پۆشە.
13- ئەو دەرمانانەی کە بەکاردێت بۆ لابردنی مێخەکە ھەرگیز بەکارمەھێنە.
14- لەکۆتاییدا باشترین ڕێگە بۆ بەرگری کردن لە پێی شەکرە کۆنترۆڵ کردنی ڕێژەی شەکرەکەتە بە بەکارھێنانی ئەو دەرمانانەی کە پزیشکەکەت بۆی داناوی بە ڕێک و پێکی ھەروەھا بە وەرگرتنی ئامۆژگاریەکانی.


PM:08:30:08/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌