زه‌عفران سوودی بۆ مێشك هه‌یه
وێستگە ستایل-
له‌جیهاندا حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به خه‌مۆكی ڕووی له‌زیادبوون كردوه، ئه‌گه‌ر تۆش توشبوو نه‌بیت ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه كه‌سێك ده‌ناسیت به‌ده‌ست ئه‌م حاڵه‌ته ده‌رونیه‌وه گرفتار بووه، له‌ڕووی پزیشكیه‌وه به ده‌رمان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ڵام هه‌ندێك جۆری خۆراكیش كاریگه‌ری ئه‌رێنی و زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه و چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كه.
زه‌عفه‌ران سوودی هه‌یه؟
ئه‌مه جۆره ڕووه‌كێكی ڕه‌نگ زه‌رده پێكهاته‌یه‌كی كیمیاوی ڕه‌نگ زه‌ردی تیادایه كه پێی ده‌وترێت"كارۆتین" كاتێك شی ده‌بێته‌وه هه‌ردوو پێكهاته‌ی"كرۆسین و كرۆسیتین" دروستده‌كات، بێجگه له‌وه‌ش چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی چالاكی بایلۆجی تیادایه وه‌ك" سافرانال" و"بیكرۆكرۆسین" كه هه‌ردوكیان به‌رپرسن له بۆن و تامه تاڵه‌كه‌ی.
دژه خه‌مۆكییه:
سه‌نته‌ری نیشتیمانی پزیشكی له ئه‌مه‌ریكا، زه‌عفه‌رانی وه‌ك ده‌رمانێكی نه‌ریتی و جۆرێك به‌هارات بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی وه‌سفكردوه بێجگه له‌وه‌ش ئازار شكێنه.
ئه‌م به‌هاراته ئاستی هه‌ندێك له مادده كیمیاویه‌كان و له‌ناویاندا سیرۆتۆنین له مێشكدا ڕێكده‌خات به‌وه‌ش خه‌مۆكی كه‌مده‌بێته‌وه له‌كاتێكدا خه‌مۆكی یه‌كێكه له بڵاوترین جۆره‌كانی نه‌خۆشی واده‌كات كه‌سه‌كه ئازاری سه‌ری هه‌بێت و گرنگیدانی نه‌مێنێت بۆ ئه‌و شتانه‌ی له ده‌وروبه‌ری هه‌یه و بیركردنه‌وه‌ی ئاڵۆز ببێت.
بێجگه له زه‌عفه‌ران ئه‌م خۆراكانه‌ی دیكه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی سوودیان ده‌بێت.
- گێزه‌ر: له‌به‌رئه‌وه‌ی به كارۆتین ده‌وڵه‌مه‌نده.
-شیر: بڕێكی زۆر ڤیتامین D تیادایه.
-سه‌وزه: ده‌وڵه‌مه‌نده به فولات.
- ماسی سالمۆن: ئه‌م جۆره ماسییه ترشه چه‌ورییه به‌سووده‌كانی تیادایه وه‌ك" ئۆمیگا سێ"
PM:03:34:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 720
جار خوێنراوهتهوه