ئهنجومهنی نوێنهرانی ئهمریكا بڕیارێكی دژی ترهمپ دهركرد
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
وێستگه نیوز ـ
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی پەسەندکرد، کە سەرۆکی وڵات لە ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی دژی ئێران قەدەغەدەکات.
ئهمڕۆ هەینی 12ی تهمموزی 2019، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە 251 دەنگی بەڵێ لە بەرامبەر 170 دەنگی نەخێر، پرۆژە یاسایەکی پەسەندکرد کە تیایدا رێگری لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات لە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی دژ بە ئێران.
لەدوای پەسندکردنی پرۆژە یاساکە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە کە دیموکراتەکان زۆرینەی پێکدەهێنن، پێویستە پرۆژەیاساکە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە پەسهند بکرێت و ئەو کاتەش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ناچار دەکات پێش ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆسەر ئێران، رەزامەندی کۆنگرێسی وڵاتەکەی وەربگرێت بۆئەوەی خەرجی شەڕەکەی بۆ دابینبکرێت.
پرۆژە یاساکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەکاتێکدا دێت گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ئیدارەی ترەمپ و ئێران گەیشتووەتە ئاستێكی بەرز و ترەمپیش لەدوایین لێدوانیدا هۆشداریدایە بەرپرسە ئێرانییەکان لەوەی کە بە هۆشیارییەوە رەفتار بکەن، چونکە بە وتەی ترەمپ رەوشی وڵاتەکەیان جێگیر نییە.
هــ. ر
PM:10:55:12/07/2019
ئهم بابهته 3936
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت